بەها میدیا دامەزراوەیەکی میدیایی سەربەخۆو ئازادە، مۆدیلێکی میدیایی جیاواز و نوێیە، بەو پێیەى کار تەنیا لەسەر هەرسێ بوارەکانی تەندروستی و کۆمەڵایەتى و ئابووری دەکات و بەهیچ شێوەیەک لەسەر بواری سیاسی کار ناکات.
پڕۆژەکە دەستپێشخەرییەکە لەلایەن ژمارەیەک کوڕو کچەوە دامەزراوە و بەڕێوە دەبرێت و لە ماڵپەڕێک و سەکۆکانى سۆشیالمیدیا پێکهاتووە، دەیەوێت بە مۆێلێکی نوێ کار لەو سێ بوارەدا بکات کە ئاماژەی پێکراوە.
شنە باباعەلی
خاوەن ئیمتیازو سەرنووسەری بەهامیدیا
دەستەى نووسەران
هێمن حەسەن
سۆران ئەحمەد
دکتۆرە ڕۆژان ئازاد
ئامانج
1- بەها میدیا کار بۆ پڕکردنەوەى لایەنى هەرە کەمی بەشێکى گەورە لەو بۆشاییە دەکات کە لەو بوارانەدا هەیە و تەواویی کات و توانای مرۆیی و دارایی و هونەریی خۆی بەکاردەهێنێت بۆ پیشاندن و رۆشنایی خستنە سەر ئەو کەموکورتى و کێشانەی لە بوارەکەدا هەن.
2- پیشاندانی ئەو کەم و کوڕییانە بە تاکەکانی کۆمەڵگە و گەیاندنى بەلایەنى پەیوەندیدار بە ئاڕاستەى چاککردنی.
3- هۆشیارکردنەوەى کۆمەڵگا بە ئەرک و ماف و ئامانجەکانی.
4- کارکردن لەسەر ئەو بەها کۆمەڵایەتى و مرۆیی و دینی و ئەخلاقیانە کە ئێستا لەناو کۆمەڵگەى ئێمە شوێنیان لەق بووە و مەترسیان لەسەر درووست بووە بە ئاڕاستەى نەمان و لەبنهاتنیان.
5- کار بۆ پاراستنى هەموو ئەو بەهایانە دەکات ئێستا کەوتوونەتە ژێر هەڕەشەی جیهانگیری و تەکنەلۆژیا و گۆڕانکارییە خێراکانى سیستەمی سەرمایەداری.