١١ ڕاستى کە دەبێت لێی تێبگەیت

2024-10-15    54

بەهامیدیا

لە ژیانى هەر یەکێکماندا کۆمەڵێک نهێنی و ڕاستى هەیە دەبێت درکی پێ بکەین و هەمیشە وەک ئاوێنەیەک لەبەر چاوی خۆماندا دایبنێین تا بەردەوام بیان بینین، بەڵام ئەم ١١ ڕاستییەى خوارەوە بۆ هەموومان هاوبەشن، بۆیە پێویستە لە ژیانی خۆماندا جێبەجێیان بکەین و بیزانین.

 

١- کاتێک سەردەکەویت، بێدەنگ بە.
٢- پلانەکانت بە خەڵک مەڵێ و چاوەڕێ بکە تا خۆیان ئەنجامەکان دەبینن.
٣- هەرگیز چاوەڕێی ئەوە مەکە ئەوەى دەیدەیت وەری دەگریتەوە، چونکە هەموو کەس خاوەنى دڵێکی باش نییە.
٤- ڕۆژانە کە لە خەو هەڵدەستیت کارێکی نوێ بکە بۆ ئەوەى لە دوێنێ باشتر بیت.
٥- هەرگیز ئەوەى دەتەوێ بەدەستى ناهێنیت تا سوپاسگوزار نەبیت بۆ ئەوەى هەتە.
٦- هەندێک جار ئەوەى هەوڵدەدەیت دەستى پێ بگریت ڕێک ئەوەیە کە پێویستە وازی لێبهێنیت.
٧- ئەگەر دەتەوێت شتەکان بکڕیت بەبێ ئەوەى سەیری نرخەکان بکەیت کار بکە بەبێ ئەوەى سەیری کاتژمێرەکەت بکەیت.
٨- خودا مرۆڤەکان دەخاتە ناو ژیانتەوە بۆ هۆکارێک و بە هۆکارێکی باشتریش لە ژیانت دووریان دەخاتەوە.
٩- شەیتان ئەوەندە بە توندی هێرشی نەدەکردە سەرت ئەگەر شتێکی بەنرخ لە ئێوەدا نەبووایە دزەکان ناچنە ناو ماڵی چۆڵەوە.
١٠-کاتێک دەست دەکەیت بە ئەنجامدانى ئەوەى کە باشترینە بۆت زۆر کەس بەجێتدەهێڵن.
١١- هاوڕێیەکی زۆر لەدەست دەدەیت کاتێک بە ڕاستى جدی دەبیت لە ئامانجەکانى ژیانت.