کێن ئەوانەی ناتوانن بەرهەمە شیرەمەنیەکان بخۆن؟
بەهامیدیا
دکتۆر ناتالیا پاڤلیوک پسپۆڕی خۆراک دەڵێت: زۆر کەس شیری بێ لاکتۆز یان شیری رووەکی دەخۆن، مەترسییەکانی لاکتۆز روون دەکاتەوە و ئاماژە بەوە دەکات بۆچی هەندێک کەس پێویستە خۆیان لە خواردنی بەدوور بگرن.
دکتۆر ناتالیا پاڤلیوک لە "روسیا تودەیـ"ـدا بڵاویکردوەتەوە "لاکتۆز شەکرێکە کە بە شێوەیەکی سروشتی لە شیردا هەیە، شیری دایک و شیری مانگا کاتێک ئاستی ئەنزیمی لاکتۆزیان تێدا کەم دەبێتەوە کە شەکری شیر پرۆسێس دەکات، لەگەڵ گەورەبوونی تەمەنی هەندێک کەس، یان هەندێک منداڵ بەدەست کێشەی کەمییەکەی لە لەدایکبوونەوە دەناڵێنن، شیرەکە دەبێتە هۆی تووشبوونیان بە سکچوون و قەترەی ئەنزیمی تایبەتیان بۆ دەنووسرێت بۆ زاڵبوون بەسەر ئەم کێشەیەدا".
بەڵام بە وتەی ئەو، ئەمە بەو مانایە نییە کە بەرهەمە شیرەمەنیەکان دەبێت بە تەواوی لە خۆراکی رۆژانە دووربخرێنەوە، بەتایبەتی کە بە سەرچاوەیەکی گرنگی پرۆتین و کالیسیۆم دادەنرێن.
ئاماژە بەوەش دەکات، دەتوانرێت رۆژانە ٥٠ بۆ ١٠٠ میلیگرام شیر بخرێتە ناو رێجیمەوە، هەروەها دەتوانیت شیر و شیرەمەنی بێ لاکتۆز بخۆیت، بەڵام هەرکەسێک دوای خواردنی شیر تووشی سکچوونی توند بوو، پێویستە بەتەواوی دەستبەرداری خواردنی بەرهەمە شیرەمەنیەکان بێت.
بە وتەی ئەو پزیشکە هەر کەسێک دەتوانێت بزانێت کە ئایا بەرگەی شیر و بەرهەمە شیرەمەنیەکان دەگرێت یان نا، تەنها بە چاودێریکردنی ئەو نیشانانەی کە دوای خواردنی ئەم بەرهەمانە دەردەکەون بۆ نموونە هەستکردن بە ئاوسانی سک یان سکچوون ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە کەسەکە بەرگەی لاکتۆز ناگرێت.
|