سودانی: ئەگەر راستەوخۆ مووچە بدەینە هەرێم، قەوارەیەکی دەستووری نامێنێت بەناوی حکومەتی هەرێم
بەهامیدیا
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەگەر ڕاستەوخۆ مووچە بدەنە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، "ئەوا قەوارەیەکی دەستووری نامێنێت بەناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان".
بەپێی زانیاریی میدیا عێراقییەکان، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندووە: "ئەگەر بوترێت پێویستە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە شێوەی ڕاستەوخۆ بەغدا بیدات، ئەوا قەوارەیەکی دەستووری نامێنێت بەناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان".
ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەگەر هەرێمی کوردستان بەوە ڕازی دەبێت، ئێمە سبەینێ ئەوە جێبەجێ دەکەن و بەشێوەی ڕاستەوخۆ لە وەزارەتی داراییەوە مووچە دەدەن.
پرسی دابەشکردنى مووچە بووەتە کێشەیەک لە نێوان هەرێم و بەغدا، بەپیی بریارێکی دادگای فیدراڵی عێراقیش پێویستە لەسەر حکومەتى عێراق مووچەى مووچەخۆرانى هەرێم بدات و هەرێمیشی پابەند کردوە بەوەى نەوت و داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغدا بکات، لەئێستاشدا بەشێكی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان داوا دەكەن عێراق راستەوخۆ مووچەكانیان پێبدات.
|