چۆن دەبیتە دەوڵەمەندێکی سادە و دادوەرێکی سەر ڕاست؟

2024-11-03    56

بەهامیدیا

ئەگێڕنەوە ڕۆژێك دەوڵەمەندێك بە جلوبەرگ و خشڵە گرانبەهاكانییەوە و بە ژمارەیەکی زۆر پاسەوان و دارودەستەکەیەوە دەڕۆیشت بۆ ناو شار، لە ڕێگا تووشی پیاوێکی هەژار دەبێت، كە كۆڵە دارێكی لەپشتە.

پیاوە هەژارەکە بەدەنگی بەرز هاوار لە پاسەوان و دەوڵەمەندەکە دەکات ئەو ڕێگەیە چۆڵکەن ڕێگەكە چۆڵكەن، چەند جارێك ئەمەی دووبارە كردەوە .
دەوڵەمەندەكە بە لەخۆباییبوونەوە ویستی بێزاری بكات و لە چەقی ڕێگەكەدا وەستا، كاتێک هەژارەكە تێپەڕی دارەكە لە جلوبەرگی دەوڵەمەندەكە گیر بوو جلەكانی دڕاند.. پیاوە دەوڵەمەندەکە زۆر تووڕە بوو چووە لای دادوەر تا شكات بكات .

دادوەر ڕووی لە هەژارەكە كرد و وتی: بۆچی وات لەم دەوڵەمەندە كردووە.. هەژارەكە هیچ وەڵامی نەدایەوە!

دادوەرەكە بەتووڕەیی لە دەوڵەمەندەكەی پرسی چۆن ئەتوانی شكات لە كەسێك بكەی، كە تەنانەت ناتوانێ قسەش بكات، ئەی چۆن ئەتوانێ بە تۆ بڵێ ڕێگاكە چۆڵكە؟

 دەوڵەمەندەكە زۆر بە پەلە وتی: نا گەورەم.. ئەتوانێ قسە بكات.. ئەو بە هەموو هێزی خۆی هاواری ئەكرد ڕێگەكە چۆڵكەن من گوێم لێ بوو.

دادوەریش وتی: كەوابێ تۆ سكاڵای نابەجێ دەكەیت، ئەو تۆی ئاگاداركردووەتەوە، بەڵام تۆ گوێت لێ نەگرتووە.. خۆت ڕاستییەکەت دركاند.. ئەوەی شایانی سزایە تۆییت نەك ئەو.

لەم چیرۆکەوە دەبێت تێبگەین،چەندە دەوڵەمەند بیت، پێویستە سادە بیت، هەژاریت ڕێگر نییە، لە بیركردنەوەی پڕ حیكمەت و زاناییت، دادوەری سەر ڕاست بە.. جیاوازی مەكە لە كاتی حوكمداندا.
مەرج نییە هەموو جار بۆ سەندنەوەی مافەكانمان هاوار بكەین، هەژارەكە بە بێدەنگی مافی خۆی وەرگرت