كۆمپانیای دانەغاز: بڕی قازانج لە (9) مانگی رابردودا (112) ملیۆن دۆلار بووە
بەهامیدیا
کۆمپانیای دانە غازی ئیماراتى ڕایدەگەیەنێت، بڕی قازانج لە (9) مانگی رابردودا (112) ملیۆن دۆلار بووە و بەرهەمهێنان بە رێژەی (3%) زیادیكردووە بەهۆی زۆربونی خواست لەسەر غاز بۆ وێستگەكانی كارەبای هەرێم، دەشڵێت: قازانج بە رێژەی (11.3%) دابەزیوە بەهۆی دابەزینی نرخی غازی شل.
كۆمپانیای "دانە غاز"ی ئیماراتی، قازانجی (9) مانگی یەكەمی ئەمساڵی راگەیاند، كە بڕەكەی گەیشتووەتە (112) ملیۆن دۆلار، لەگەڵ تۆماركردنی رێژەی (3%) زیادەی بەرهەمهێنانی نەوت و غازو پێكهاتە هایدرۆكاربۆینەكان لە كێڵگە غازییەكانی هەرێمی كوردستان.
كۆمپانیاكە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە: زیادكردنەكە لەوەڵامی بەرزبونەوەی داواكاریی بووە لەسەر غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێم، بەجۆرێك رێژەی بەرهەمهێنان رۆژانەی كۆمپانیاكە بۆ (38.200) بەرمیل بەرزبووەتەوە، بەهۆی زیادبونی خواست لەسەر غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا.
كۆمپانیاكە دەڵێت: سەرەڕای زیادكردنی بەرهەمهێنان، قازانجەكانی بە رێژەی (11.3%) دابەزیووە، بەراورد بە ساڵی رابردوو لەهەمان كاتدا، بەهۆی دابەزینی نرخی غاز شل (LPG)و هەندێك لە بەرهەمە هایدرۆكاربۆنیەكانی تر.
|