عێراق ٤٣٠ ملیار دیناری دیکەی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نارد

2024-12-11    43

بەهامیدیا:

بەپێی نووسراوێک لە بەڕێوەبەرایەتیی بودجەی عێراقەوە دەرچووە بڕی ٤٣٠ ملیار دینار لە بودجەی ھەرێمی کوردستان بڕیاردراوە ئەمڕۆ ئەو بڕە پارە بگوازرێتەوە سەر ھەژماری وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری ھەرێم.

حکومەتی عێراق بڕیاریدا بڕی ٤٣٠ ملیار دیناری دیکە بە مەبەستی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بخاتە سەر ھەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری ھەرێم.

نوسراوەکە بە ژمارە (٢٦٧٩٠) لە بەڕێوەبەرایەتیی بودجەی عێراقەوە دەرچووە و بڕیاردراوە ئەمڕۆ ئەو بڕە پارە بگوازرێتەوە سەر ھەژماری وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری ھەرێم.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا حکومەتی عێراق ٧٦٣ ملیار دیناری دیکەی بە مەبەستی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بەڵام تا ئێستا بڕیاری دابەشکردنی مووچە نەدراوە.