نەتەوەیەکگرتوەکان: ٤٠ ملیۆن کەس لە بارودۆخی کۆیلایەتیدان

2025-01-05    106

بەهامیدیا

لە ڕاپۆرتێکی نەتەوەیەکگرتووەکاندا باس لەوە کراوە، نەتەوەیەکگرتووەکان باس لەوە کراوە ساڵی ڕابردوو ٤٠ ملیۆن کەس لە بارودۆخی کۆیلایەتی گیریان خواردووە، لەوانە کاری زۆرەملێ و کاری منداڵان و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە و بازرگانی سێکسییە.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ساڵی 2024دا، کۆمەڵێک ئامار بڵاوکراونەتەوە کە پەیوەندییان بە مافی مرۆڤ و دادپەروەری و یەکسانییەوە هەیە. لە سەرەتای ڕاپۆرتەکەدا دەرکەوتووە کە یەکسانی جێندەری جیهانی گەیشتووەتە نزیکەی ٦٨% کە نیشانی دەدات ئەو رێژەیە زیادی کردووە، بەڵام یەکسانی تەواو لە زۆر بوار وەک نوێنەرایەتی سیاسی و دەرفەتی ئابووری و توندوتیژی دژی ژنان نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە سەرکردایەتی ژنان لە سەرانسەری جیهاندا بەتایبەتی لە چالاکییە سیاسییەکان گۆڕانکارییەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.
 ژنان لە ٢٥% بۆ ٣٠% کورسییەکانی پەرلەمان لە جیهاندا پێکدەهێنن، بەڵام سەرەڕای هەندێک پێشکەوتن، جیاوازی مووچەی دان لە نێوان ژن و پیاو لە ئاستی جیهانیدا بەردەوامە و ژنان بە تێکڕا ٢٠% کەمتر لە پیاوان داهاتیان هەیە.

لە ساڵی ٢٠٢٤دا، لە هەر پێنج وڵاتێک یەک وڵات (نزیکەی ٢٠%) ڕژێمی تاکڕەو یان سنووردارکردنی ئازادیی ڕۆژنامەگەرییان دەبێت، ڕەوتی نیگەرانکەر لە ساڵی ٢٠٢٤ دا دەریدەخات کە ئازادیی میدیایی بۆ ژنان لە ئاستی جیهانیدا بەردەوام لە دابەزیندایە.

وەک لە راپۆرتەکەدا خراوەتەڕوو، ئەم ڕێژەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا بە ڕێژەیەکی زۆر کەمتر لە دابەزیندایە، ئازادیی ڕادەربڕین لە زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە توندی بەرتەسک کراوەتەوە و ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان و ناڕازییان ڕووبەڕووی زیندانیکردن و ئەشکەنجەدان و تەنانەت لەسێدارەدان دەبنەوە. 

هەروەها حکومەتەکانی بە تایبەتی لە ئێران و تورکیا بەردەوامن لە سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان و کۆنترۆڵکردنی ڕەوتی زانیارییەکان.

لەبەشێکی تری ڕاپۆرتەکەى نەتەوەیەکگرتووەکان باس لەوە کراوە ساڵی ڕابردوو ٤٠ ملیۆن کەس لە بارودۆخی کۆیلایەتی گیریان خواردووە، لەوانە کاری زۆرەملێ و کاری منداڵان و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە و بازرگانی سێکسییە کە ئەمە بۆ ناوەندەکانى مافی مرۆڤ لە جیهان  بووەتە بابەتێکی نیگەرانکەر و بە مەزەندەکردنی سێ بۆ چوار ملیۆن قوربانی لە سەرانسەری جیهاندا. 

هەروەها مەزەندە دەکرێت کە ١٦٠ ملیۆن منداڵی کرێکار لە سەرانسەری جیهاندا هەبن، جێی سەرنجە، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرچاوە و شوێنی سەرەکی بازرگانیکردنە بە مرۆڤەوە، کرێکارانی کۆچبەر بەتایبەتی لە قەتەر و ئیمارات و سعودیە ڕووبەڕووی بارودۆخی ئیستغلالکاری کارکردن دەبنەوە.

چالاکوانان و شارەزایانى بواری مافی مرۆڤ باس لەوە دەکەن، کێشەکە هەموو ئەو بودجە و خەرجیانەی کە ڕێکخراوە ناحکومییەکان وەک نەتەوە یەکگرتووەکان یان ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ خەرجی دەکەن، ئایا ئامانجیان باشترکردنی ئەو پرسانەیە؟ ئەرکی ئەوان چییە بەرامبەر بە منداڵانی کار، بازرگانیکردن بە مرۆڤ و گروپە تیرۆریستییەکانی دژ بە مرۆڤایەتی، بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەی ئەم بێدەنگییە دەشکێت؟