گۆڕانی باری دەروونی چییە و نیشانەکانى چین؟

2025-01-05    223

بەهامیدیا

نیشانەکانی نەخۆشی دوو جەمسەری

نەخۆشی دوو جەمسەری بریتییە لە گۆڕانی زۆری باری دەروونی و دابەشبوونی بۆ دوو قۆناغ کە دووبارە دەبنەوە، قۆناغی وزەی بەرز (مانیا/هایپۆمانیا) و قۆناغی خەمۆکی. 
ماوەی درێژەکێشانی ھەر قۆناغێک لە نەخۆشێکەوە بۆ نەخۆشێکیتر دەگۆڕێت.

نیشانەکان دەتوانن جیاواز بن، بەڵام لێرەدا نیشانە سەرەکییەکان دەخەینەڕوو:

لە قۆناغی مانیا: 
 • بەرزبوونەوەی باری دەروونی: هەستکردن بە دڵخۆشی یان وروژاندنێکی نائاسایی.
 • زیادبوونی وزە: نائارامی یان پێویستی بە مانەوە لە چالاکیدا.
 • سەختی تەرکیزکردن.
 • ڕەفتاری مەترسیدار: وەک زیادەڕۆیی لە خەرجکردن.
 • کەم پێویستی بە خەوتن: هەستکردن بە وزە سەرەڕای کەمی پشوودان.

قۆناغی خەمۆکی 
 • دڵتەنگی بەردەوام: هەستکردن بە بێهیوایی و بێھودەیی.
 • لەدەستدانی حەز: چێژنەگرتن لەو شتانەی کە ڕۆژانێک خولیا بوون.
 • ماندوێتی: هەستکردن بە ماندوێتی بەردەوام.
 • کێشەی تەرکیزکردن: کێشەی تەرکیزکردن یان بڕیاردان.
 • گۆڕانکاری لە خەودا: زۆر یان کەم خەوتن.

بێگومان ئاستی توندی نیشانەکانیش لە نەخۆشێکەوە بۆ نەخۆشێکیتر دەگۆڕێت بەڵام بایی ئەوەندە توندن کە دەوروبەر ھەست بە بوونی ناتەندروستی و نائاسایی بکەن، بۆیە ئەگەر خۆت یان کەسێکی ئەزیزت بە نیشانەکانی ئەم دوو قۆناغە جیاوازەدا تێدەپەڕن پێویستە بە خێرایی چارەسەری پێویست بەردەستبکەن بۆی کە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی دەروونیەوە پێشنیار دەکرێت. 

سەرچاوە: Black Dog Institute