ئایا نەخۆشی وەسواسی تەنھا دوودڵییە لە پاکوخاوێنی؟

2025-01-06    170

بەهامیدیا

زۆرجار نەخۆشی وەسواسی (OCD) بە هەڵە لێکدەدرێتەوە بە شێوەیەک کە تەنها ڕەفتارە دووبارەبووەکانی وەک دەستشۆردن یان دوودڵی لە خاوێنی کەلوپەلەکان دەگرێتەوە، لە کاتێکدا ئەم جۆرە باوە، بەڵام OCD زۆر فراوانترە و کۆمەڵێک نیشانە و جۆریتر لەخۆدەگرێت. 

دەکرێت کەسێک نەخۆشی وەسوەسەی ھەبێت کە تەنھا بیرۆکە سەیر و نابەجێکان لەخۆ دەگرێت بێ ئەوەی بتوانێت کۆنترۆڵیان بکات، بۆ نموونە لە کاتی کۆبوونەوەیەکی گرنگی شوێنی کار بەردەوام دێتە مێشکی ھاوار بکات یان ڕەفتارێکی ناشایستە ئەنجامبدات و ئەم بیرۆکەیە بەردەوام و بەردەوام دووبارە دەبێتەوە و کەسەکە بێزار دەکات.

بۆ ھەندێک نەخۆشی وەسواسی دەکرێت بیرۆکەی بەردەوام و وێنەی بەردەوام بێت لە مێشکدا بۆ ئازاردانی دەوروبەر، یان بەردەوام بیرۆکەی نەشیاو لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکە ئاینییەکان. 

جۆرەکانیتری OCD بریتین لە بیرکردنەوەی وەسوەسەیی سەبارەت بە ڕێکخستنی زۆر ورد و تەریبکردنی ھێڵی کەلوپەلەکان یان دووبارە و دووبارە دڵنیابوونەوە لە داخستنی دەرگا و دوودڵی زۆر لە کارەکان. 


گرنگە بزانین کە OCD بە شێوەیەکی جیاواز لە هەر کەسێکدا دەردەکەوێت، و چارەسەری کاریگەر زۆرجار پێویستی بە تێگەیشتن و چارەسەرکردنی تەواوی نیشانەکان هەیە لەلایەن کەسی پسپۆڕ و شارەزای دەروونی.

سەرچاوە: webMD