پەیوەندی کۆمەڵایەتی سیستمی بەرگری لەش بەھێزدەکات
بەهامیدیا
توێژینەوەیەکی ئەم دواییە دەریدەخات کە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان بەرگری لەش بەرزدەکەنەوە و مەترسی نەخۆشی کەمدەکەنەوە.
ئەو کەسانەی پەیوەندی کۆمەڵایەتی بەهێزیان هەیە، زیاتر تەندروستییان باشترە و تەمەنیان درێژترە. پەیوەندی کۆمەڵایەتی ئەرێنی فشاری دەروونی کەمدەکاتەوە، ئەمەش سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەکات.
لە لایەکی ترەوە خۆجیاکردنەوە و گۆشەگیربوون بەرگری لەش لاواز دەکات و هەوکردن زیاد دەکات. پزیشکان دەڵێن پەیوەندی خێزانی و هاوڕێیەتی نزیک یارمەتیدەرە بۆ پاراستنمان لە نەخۆشی، هەروەها کارلێکە کۆمەڵایەتییەکان هاندەری ڕەفتارە تەندروستەکانن وەک خۆراکی باشتر و وەرزشکردن.
سەرچاوە: Medical News Today
|