مامۆستایەکی زانکۆ: لە دهۆک بەکارهێنانی مادەی هـۆشـبەر 1000% زیادی کردووە
بەهامیدیا
مامۆستایەكی زانكۆش دەڵێت، بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە مادەی هـۆشـبەر لە دهۆك لەسەدا هەزار زیادیكردووە كە 250 دۆسیەی پەیوەست بەم كەیسە تایبەتن بە بازرگانیكردن بە مادە هـۆشبەرەكان تۆماركراوە.
هاوكات دكتۆر كاوە عەبدول عەزیزبە میدیاکانى وت، لە ساڵی 2010 تەنها 10 دۆسیە لە دادگاكانی دهۆك لەسەر مادەی هـۆشبەر هەبووە، بەڵام لە نوێترین ئاماردا داتاكان بەشێوەیەك هەڵكشاون كە مەترسیی زۆر گەورەیە بۆسەر كۆمەڵگە و ئێستا زیاتر لە 1000كەیس لە دادگای دهۆك لەسەر مادەی هـۆشبەر هەیە كە بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو ئەم دیارەیە زۆر زیادیكردووە كە 250 لەوانە بازرگانی مادەی هـۆشبەرن.
دەشڵێت، "هەر بەپێی هەندێك بەڵگە كە میدیاكانی توركیا بڵاویانكردووەتەوە 850 كیلۆ مادەی هـۆشبەر لە جۆری هـێرۆیـن كە یەكێكە لە مادەی هەرە مەترسیدار و گرانبەهاكان لە سنووری و هەولێرو دهۆكەوە نێردراوە بۆ توركیا لەوێ دەستیبەسەردا گیراوە".
|