پەرلەمانتارێک: ئەو کۆمپانیایەی گرێبەستى لەگەڵ کراوە نرخەکان بۆ 10 هێندە زیاد دەکات
بەهامیدیا
د.بڕ‌یار ره‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌فراكسیۆنی یەکێتى بەهامیدیای ڕاگەیاند: هه‌تا ئێستا كۆمپانیاكه تۆمار نه‌كراوه وێبسایتی نییه، گرێبه‌سته‌كه‌ی به‌بڕ‌ی نزیكه‌ی یه‌ك ملیار و پێنج سه‌د ملیۆن دۆلار كراوه.
وتیشی: كۆمپانیاكە نزیكە لە سەرۆكی حكومەتە، ئه‌م كۆمپانیایه هه‌تا ئێستا هیچ جۆره ده‌رمان و پێداویستیه‌كی بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابیننه‌كردووه، كۆمپانیا سه‌رپشك ده‌كات به‌هۆی نرخی دۆلار و بارودۆخی ئابوری نرخه‌كان كه ئێستا 10 هێنده زیاتری بكات.
ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشکرد، حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موو گرێبه‌سته‌كانی پێشووتری له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وە، تاكه سود كه حكومه‌تی هه‌رێم له‌م كۆمپانیایه‌ی ببینێت كڕ‌ینی سێ ئۆتۆمبێله له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه>
د. بڕ‌یار ڕەشید ڕوونیکردەوە، حكومه‌ت له 17 ملیار دیناره‌وه بۆ 170 ملیار دینار ده‌داته ئه‌م كۆمپانیایه بۆ دابینكردنی پێداویستی پزیشكی و ده‌رمان بۆ ساڵی 2025.
پەرلەمانتارەکەى عێراق دەشڵێت: ئه‌گه‌ر دادگاكانی هه‌رێمیش نه‌یانتوانی ئه‌م دۆسیه‌یه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه په‌نا بۆ دادگاكانی ده‌ره‌وه ده‌به‌ین.
|