داهاتی حەفتەی یەکەمی ساڵی 2025 ئاشکرا کرا
بەهامیدیا
داهاتی یەکەم هەفتەی سلێمانی لەدوای تەواوبوونی پشووەکانی سەری ساڵ، لە رۆژی 4-1-2025 تا 10-1-2025، بڕی 5 ملیار و 734 ملیۆن و 282 هەزار و 540 دینار بووە.
سایتی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، بڕی 5 ملیار و 734 ملیۆن و 282 هەزار و 540 دینار بووە، بەجۆرێك كە 83%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 17%ـی داهاتەكە بەشێوەی چەكە و ئەوەی دەمێنێتەوە بەشێوەی مقاسەیە.
رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.
ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە سایتی شەفافییەتەوە بزانیت.
|