بەم حەوت گۆڕانکاریە سادەی بەیانیان چەوری خوێنت دابەزێنە
بەهامیدیا
کۆنترۆڵکردنی کۆلیسترۆڵ (چەورییەکانی خوێن) کلیلی تەندروستی دڵە و گۆڕانکاری بچووک لە ڕۆتینی ڕۆژانەتدا دەتوانێت جیاوازییەکی گەورە دروست بکات.
لێرەدا ٧ خووی ئاسانی بەیانیان دەخەینەڕوو کە دەتوانێت یارمەتی دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ بدات بە شێوەیەکی سروشتی:
1- ئاوی گەرم بخۆرەوە: ڕۆژەکەت بە خواردنەوەی ئاوی گەرم دەستپێبکە بۆ باشترکردنی هەرسکردن و یارمەتی دەرکردنی ژەهرەکان.
2- خواردنی نانی بەیانی تەندروست: خواردنی دەوڵەمەند بە ڕیشاڵ وەکو تۆوەکان، میوە، یان گوێز و چەرەز بۆ دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ.
3- زیادکردنی لیمۆ بۆ ئاو: لیمۆ لە ئاودا دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵ و باشترکردنی تەندروستی دڵ.
4-وەرزشکردن: پیاسەی بەیانیان بۆ ماوەی 30 خولەک یان هەر چالاکییەکی جەستەیی دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵی خراپ (LDL) و بەرزکردنەوەی کۆلیسترۆڵی باش (HDL).
5- خواردنی ئۆمیگا 3: خواردنی وەک تۆوی کەتان یان تۆوی چیا چەورییە تەندروستەکان لەخۆ دەگرێت و کۆلیسترۆڵ دادەبەزێنن.
6- مەشقکردنی هەناسەدانی قووڵ: کەمکردنەوەی فشاری دەروونی لەگەڵ ڕاهێنانی هەناسەدانی قووڵ دەبێتە هۆی دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ و باشترکردنی تەندروستی گشتی دڵ.
7- خەوتنی پێویست: ئامانجت 7-8 کاتژمێر خەوی کوالیتی بێت بۆ پاڵپشتی هاوسەنگی کۆلیسترۆڵ و باشبوونی گشتی.
ئەنجامدانی ئەم گۆڕانکارییە سادانە لە ڕۆتینی بەیانیانتدا بە شێوەیەکی سروشتی دەتوانێت یارمەتی کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵ بدات بە تێپەڕبوونی کات.
سەرچاوە: Times of India
|