ساڵی ڕابردوو ٣٣١٠ تووشبووی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەى هیوا تۆمار کراون

2025-01-14    111

بەهامیدیا

هۆبەی تۆماری شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی راپۆرتی ئاماری ساڵی ٢٠٢٤ی تووشبوانى نەخۆشی شێرپەنجەی بڵاوکردەوە.

بەپێی ئامارەکە ساڵی ڕابردوو لە نەخۆشخانەى هیوا سێ هەزار و ٣١٠ کەسی تووشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجە تۆمار کراون کە لە ٩١%ی خەڵکی پارێزگای سلێمانین.

نەخۆشخانەکە ئاماژەی بەوە کردوە، لەو ساڵەدا ٥٤%ی تووشبوون لە ڕەگەزی نێرن و لە ٤٥.٤%ی لە ڕەگەزی مێن، ٢٠١ حاڵەتیشیان منداڵن.

هۆبەی تۆماری شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی راپۆرتی ئاماری ساڵی ٢٠٢٤ی تووشبوانى نەخۆشی شێرپەنجەی بڵاوکردەوە.

لە ئامارەکەدا نەخۆشخانەى هیوا ژمارە و رێژەى جۆرەکانى شێرپەنجەى بەمجۆرە ڕوونکردوەتەوە:

- شێرپەنجەى مەمکی ٦٤٧ کەس لە ١٩.٥%

- شێرپەنجەی سییەکان و بۆری هەناسە ٢٣٣ کەس لە ٧%

- شێرپەنجەی پرۆستات ١٧٤ کەس ٥.٣%

- شێرپەنجەی کۆڵۆن ١٦٦ کەس ٥%

- شێرپەنجەی شێرپەنجەی غودە ١٥٨ کەس ٤.٨%

- شێرپەنجەی مێشک ١٣٨ کەس ٤.٢%

- شێرپەنجەی میزدڵدان ١٢٠ کەس ٣.٦%

- شێرپەنجەی خوێن ١٠٤ کەس ٣.١%

- شێرپەنجەی گەدە ١٠٢ کەس ٣.١%

- جۆرەکانى تری شێرپەنجە ١٤٦٨ کەس ٤٤.٤%

بەو پێیەش بەپێی ئامارەکەى هۆبەی تۆماری شێرپەنجەی نەخۆشخانەى هیوا کۆی گشتى تۆمارکردنی تووشبوانى نەخۆشی شێرپنجە ٣٣١٠ کەس بووە.