چۆن ماڵەکەت لە دوای بڵاوبوونەوەی پەتا خاوێن دەکەیتەوە؟
بەهامیدیا:
کاتێک کەسێک لە خێزانەکەدا تووشی ئەنفلۆنزا بووە، گرنگە ماڵەکەت تەعقیم بکەیت بۆ ئەوەی ڤایرۆسەکە نەگوازرێتەوە بۆ کەسانی تر.
ئەنفلۆنزا دەتوانێت بۆ چەند کاتژمێرێک لەسەر ڕووکارەکان بمێنێتەوە، بۆیە گرتنەبەری ڕێوشوێنی خۆپارێزی دروست زۆر گرنگە. لێرەدا دەتوانیت بە شێوەیەکی کاریگەر ماڵەکەت خاوێن بکەیتەوە بۆ ئەوەی کەسیتر تووشنەبێت:
1. پاککردنەوەی ڕووکارەکان: دەسکی دەرگا و سویچی پلاک و کۆنترۆڵی تیڤی و مۆبایلەکان بە مادەی پاککەرەوە بسڕەوە
2. شۆردنی جێگەی نوستن و خاولی: ھەموو جێگەی نوستن و خاولی و جل و بەرگی بەکارهاتوو لە ئاوی گەرمدا بیشۆ.
3. تەعقیمکردنی گەرماوەکان: هەموو ڕووی توالێت و حەمامەکان بە پاکەرەوەی دژە میکرۆب بە جوانی خاوێن بکەرەوە.
4. هەواگۆڕکێی ماڵەکە: پەنجەرەکان بکەرەوە بۆ ئەوەی هەوای پاک بسوڕێتەوە و یارمەتی کەمکردنەوەی گەردیلەکانی ڤایرۆس بدات.
5- زوو زوو دەستشتن: پێویستە هەموو کەسێک لە ماڵەوە دەستەکانی بە بەردەوامی بشوات بۆ ئەوەی دووبارە تووش نەبنەوە.
پەیڕەوکردنی ئەم هەنگاوانە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی مەترسی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزا و پاراستنی تەواوی ئەندامانی خێزانەکەت.
سەرچاوە: Healthline
|