دڵەڕاوکێی ژینگەیی چییە؟
بەهامیدیا
ڕۆڵی میدیا چییە لە پەرەسەندنی ئەم جۆرە دڵەڕاوکێیە؟
دڵەڕاوکێی ژینگەیی بریتییە لە ترس یان نیگەرانی لە پرسە ژینگەییەکانی وەک گۆڕانی کەشوهەوا و زیانەکانی کارگە پیشەسازییەکان.
دەتوانێت لە نیگەرانییەکان سەبارەت بە ڕووداوە توندەکانی کەشوهەوا یان داهاتووی هەسارەکەمان سەرچاوە بگرێت.
لە کاتێکدا بە فەرمی حاڵەتێکی دەستنیشانکراو نییە، بەڵام کاریگەری لەسەر زۆر کەس هەیە، بە تایبەت ئەوانەی کە ڕاستەوخۆ کاریگەری قەیرانەکانی ژینگەیان لەسەرە، وەک کەسانی ناوچە لاوازەکان، ئەوانەی کە کارەکانیان پەیوەستە بە کەشوهەوا، یان گەنجانی پێگەیشتوو کە لە شارە پڕ دووکەڵەکاندا دەژین و تەم و دوکەڵ بە چاوی خۆیان بەسەر شارەکەیانەوە دەبینن.
نیشانەکانی بریتین لە دڵەڕاوکێ، دڵتەنگی، بێدەسەڵاتی و ترس لە داهاتوو، دەکرێت بە بەرکەوتنی بەردەوامی بابەتی میدیایی دەربارەی پیسبوونی ھەوا یان هەستکردن بە بێدەسەڵاتی خراپتر بێت.
ڕاستە پیسبوونی ژینگە و کەشوھەوا پرسێکی گرنگە، بەڵام پێویستە میدیاکان بەرپرسانە مامەڵە بکەن و بە شێوەیەکی ھاوسەنگ بابەتەکانی پەیوەندیدار بەو پرسە بگوازنەوە، نەک لە کاتێکی کەمدا ئەو ھەموو دڵەڕاوکێیە دروستبکەن، ھەروەھا گرنگە سەرنج بخەنە سەر گۆڕانکاریە ئەرێنییەکانی ژینگە و بەدواداچوون بۆ ئەنجامی چاکسازیە ژینگەییەکان بکەن.
بۆ کۆنترۆڵکردنی دڵەڕاوکێی ژینگەیی:
1. هەنگاو بنێ: بەشداری چالاکییە ژینگەییەکان بکە.
2. ئاگاداربوون: لە سەرچاوەی باوەڕپێکراوەوە فێربە بۆ ئەوەی باشتر لە پرسەکان تێبگەیت.
3. بە ئەرێنی بمێنەرەوە: هەوڵبدە تەرکیزت لەسەر هیوا و چارەسەرەکان بێت نەک مەرگەسات.
5- پەیوەندی لەگەڵ سروشت: کات بەسەربردن لە دەرەوە بۆ پەروەردەکردنی پەیوەندییەکی ئەرێنی لەگەڵ ژینگە.
6. وەرزشکردن: چالاکیی جەستەیی دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و فشاری دەروونی.
7. پشوودان: بەرکەوتنی میدیا سنووردار بکە بۆ ئەوەی کاریگەریەکان زۆر نەبێت.
8. داوای یارمەتی بکە: ئەگەر دڵەڕاوکێ زۆر بوو، قسە لەگەڵ پسپۆڕێکی تەندروستی دەروونی بکە کە لەسەر دڵەڕاوکێی ژینگەیی ڕاهێنراوە.
سەرچاوە: MNT
|