ئەو نیشانانەی جەڵتەی مێشک کە ڕەنگە پشتگوێیان بخەیت
بەهامیدیا
نیشانەکانی جەڵتەی مێشک هەندێک جار دەتوانن زۆر سادە بن یان بە هەڵە بە شتێکی کەمتر جددی بزانرێت، بەڵام زوو ناسینەوەیان زۆر گرنگە.
ئەو نیشانە سادانە بریتین لە بێهێزی یان لاوازی لەناکاو، بەتایبەتی لە لایەکی جەستەدا، کە ڕەنگە هەندێکیان وەک ماندوێتی یان فشاری ماسولکەکان دەربکەوێت.
ڕەنگە سەختی قسەکردن یان تێگەیشتن لە قسە وەک سەرلێشێواوییەکی کاتی لێکبدرێتەوە.
کێشەکانی بینین، وەک کاڵبوونەوە یان دوو بینین، کەسەکە وایدادەنێت ماندووبونێکی ئاسایی چاوە نەک نیشانەیەکی ئاگادارکردنەوە.
ڕەنگە سەرگێژخواردن، کێشەی ڕۆیشتن، یان سەرئێشەی توندی لەناکاو تەنها وەک شەقیقەیەکی خراپ بیری لێبکرێتەوە لە کاتێکدا دەکرێت جەڵتەی مێشک بێت.
ئەگەر کەسێک لەناکاو هەستی بە ناهاوسەنگی کرد، یان زۆر ماندوێتی، ئەمانە دەتوانن نیشانەکانی جەڵتەی مێشک بن نەک تەنها نیشانەی ڕۆژێکی درێژ.
کلیلەکە ئەوەیە کە ئەم نیشانانە لەناکاو دەردەکەون و بۆ کەسەکە نائاسایین، ئەگەر تۆ یان کەسێکی تر تووشی هەریەکێک لەمانە بوویت، دەستبەجێ داوای یارمەتی پزیشکی بکە.
کات زۆر گرنگە بۆ کەمکردنەوەی زیانەکان.
سەرچاوە: healthline
|