ئایا مەنع کردن لە سەرەتای هاوسەرگیری دەبێتە هۆی نەزۆکی لە ئایندەدا؟
بەهامیدیا
باوەڕێکی باو بەڵام ناڕاست هەیە کە ڕێگریکردن لە دووگیانی بە تایبەت لە ساڵەکانی سەرەتای ھاوسەرگیری دەتوانێت کاریگەری لەسەر منداڵبوون ھەبێت و ھۆکارە بۆ نەزۆکی درێژخایەن.
لە ڕاستیدا ڕێگری لە دووگیانی کاریگەری درێژخایەنی لەسەر توانای دووگیانبوونت نییە.
کاتێک وازت لە بەکارهێنانی مەنع هێنا، بەزۆری توانای منداڵبوونت بە خێرایی دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی، بۆ زۆربەی خەڵک، ڕێگاکانی وەک حەب، سروشتی، کۆندۆم یان لەولەب ڕێگەت پێدەدەن دوای وازھێنان لێیان یەکسەر دووگیان بیت.
بەڵام لەگەڵ هەندێک ڕێگەی وەک دەرزی ڕێگریکردن لە دووگیانی، دەتوانێت زیاتر بخایەنێت، بە نزیکەیی تا ساڵێک، ئەمەش تا توانای منداڵبوون و سوڕی مانگانەت بگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی.
ئەم دواکەوتنە کاتییە و کاتێک کاریگەرییەکانی ڕێگری لە دووگیانی کۆتایی هات، دووگیانبوونی ئاسایی ڕوودەدات.
سەرچاوە: Devon Sexual Health
|