لەتیف رەشید: دەبێت واز لەوە بهێنین تەنیا لەسەر مووچە بژین
بەهامیدیا
لەتیف رەشید سەرۆككۆماری عێراق لە ماڵی كوردستان لە داڤۆس ڕایگەیاند: واز لەو مەرحەلەیە بهێنین كە هەموو شتێك لەسەر موچە بژین و بە موچە بژین، مەسەلەی موچە گرنگیدان بە موچە، لە عێراقیش هەیە.
وتیشی: ئیستا وای هاتووە 80%ی بودجە بۆ موچەیە، دانیشتوانی 46 ملیۆن كەس، 56%ی دوای 2003 لە دایك بووە واتا بەو مەرحەلەیەدا نەڕۆیشتوون كە خەباتی كوردی تیابووە یان ئەو ناخۆشیانەی بەسەر كوردا هاتووە.
سەرۆک کۆمار باسی لەوەشکرد، هانی سەرمایەدارانی كورد دەدەم نەك هەر لە هەرێمی كوردستان لە شوێنەكانی تریش سەرمایەگوزاری بكەن.
هەروەها سەرۆک کۆماری عێراق جەختیشیکردەوەن دەبێت هانی كەرتی تایبەت بدەین بۆ ئەوەی ئەو فشارەی لەسەر حكومەتی هەرێم و عێراق بۆ موچە هەیە كەمیبكەینەوە.
|