ئایا خۆراک شوێنی دەرمان دەگرێتەوە؟
بەهامیدیا
خۆراک دەتوانێت سوودی تەندروستی هەبێت، بەڵام جێگرەوەی دەرمان نییە.
خۆراکی تەندروست دەتوانێت ئەگەری توشبوون بە هەندێک نەخۆشی کەمبکاتەوە، بەڵام ناتوانێت هەموو حاڵەتە تەندروستییەکان چارەسەر بکات، ماددە خۆراکییەکانی وەک ڤیتامینەکان و کانزاکان و ڕیشاڵەکان و دژە ئۆکسێنەرەکانی خۆراکی تەواو لەش دەپارێزن و مەترسی نەخۆشی کەمدەکەنەوە.
بۆ نموونە ڤیتامین D پاڵپشتی تەندروستی ئێسک دەکات، دژە ئۆکسێنەرەکانی میوە و سەوزە ڕەنگە نەخۆشییەکانی دڵ و مەترسییەکانی تەندروستی دەروونی کەمبکەنەوە، لە لایەکیترەوە خۆراکە پرۆسێس کراوەکان زیان بە تەندروستی دەگەیەنن و مەترسی نەخۆشیەکان زیاد دەکەن.
ڕێجیمەکانی وەک ڕووەکی دەرکەوتووە کە تەندروستی باشتر دەکەن و مەترسییەکانی تووشبوون بە حاڵەتە درێژخایەنەکان کەم دەکەنەوە.
بەڵام خۆراک بە تەنیا ناتوانێت چارەسەری نەخۆشییە مەترسیدارەکان بکات و نابێت چارەسەرە پزیشکییەکان بە خۆراک بگۆڕدرێنەوە و بەتەنھا پشتیان پێببەسترێت.
سەرچاوە: Healthline
|