عێراق تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە کچە مۆدێلە و تیک تۆکچییەکان پاک دەکاتەوە

2025-02-08    680

بەهامیدیا

وەزارەتى ناوخۆی عێراق بڕیاریدا هەموو ئەو کچ و ژنانەى بەناوی مۆدێلە و هونەر و تیکۆتۆکەوە کاری نەشیاو بڵاودەکەنەوە دەستگیر بکات و بەوتەی خۆیان کۆمەڵگە لەو کەسانە پاکدەکەنەوە.

وەزارەتى ناوخۆی عێراق بڕیارێکی نوێی دەرکرد و هێزە ئەمنییەکانى ڕاسپارد بۆ دەستگیرکردنى هەموو ئەو کچ و ژنانەى بەناوی مۆدێل و هونەر و کاری جیاوازەوە خراپەکاری لەناو کۆمەڵگەدا بڵاودەکەنەوە.

بەپێی بریارەکە هەموو ئەو کچ و ژنانەى کە ڤیدیۆی نیمچەڕووت و قسەى نەشیاو کاری خراپەکاری بڵاودەکەنەوە و گەنجان بەرەو ڕێگایی هەڵە دەبەن بە زووترین کات بە فەرمانى دادوەر دەستگیر بکرێن، وەزارەتەکەش ئەو هەڵمەتە بەناوی پاککردنەوەى کۆمەڵگا بانگەشەی بۆ دەکات.

وەزارەتى ناوخۆی عێراق هۆشداری ئەوەش دەکات، هەر کچە مۆدێلێک بە جل و بەرگی نەشیاوەوە دەربکەوێت و ڤیدیۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبکاتەوە دەستگیر دەکرێت و زیندانی دەکرێت.

هەر ئەمرۆ شەممە هێزە ئەمنییەکان بڕیارەکەى وەزارەتى ناوخۆیان خستە بواری جێبەجێکردنەوە و ژمارەیەک کچە مۆدێل و هونەرمەندیان دەستگیر کرد کە بە جلی نەشیاو مامەڵەى هەستیارەوە خۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نمایش دەکرد.