وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەنجامی سەرژمێری گشتی ئاشکرا کرد
بەهامیدیا
وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی کۆتایی سەرژمێری گشتی دانیشتیوانی راگەیاند، کە ژمارەی دانیشتوان گەیشتوەتە 46 ملیۆن و 118 هەزار و 793 کەس.
ئەمڕۆ دووشەممە 24ـی شوبات، محەمەد عەلی تەمیم، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق، لە هۆتێل بابل لە بەغدا لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی وەزیر، پەرلەمانتار، سەرۆکی دەستە و باڵێۆزەکانی وڵاتان ئەنجامی کۆتایی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان ڕاگەیاند، کە لە 20ی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو بەڕێوەچوو، بەپێی دەرەنجامەکان ژمارەی دانیشتوان گەیشتووەتە 46 ملیۆن و 118 هەزار و 793 کەس، لەو ژمارەیەش 70.17% شارنشین و 29.83% گوندنشینن.
دابەشبوونی دانیشتوان بەپێی ڕەگەز:
رەگەزی نێر: 50.22%
رەگەزی مێ: 49.78%
بەپێی دەرەنجامەکان دابەشبوونی دانیشتوان بەپێی تەمەن بەمشێوەیەیە:
تەمەنی خوار پێنج ساڵ: 11.16%
تەمەنی 5-14 ساڵ: 24.74%
تەمەنی 15-64 ساڵ: 60.44%
65 ساڵ و زیاتر: 3.66%
دابەشبوونی دانیشتوان بەپێی باری خێزانی:
سەڵت: 41.6%
خێزاندار: 54.01%
جیابوەوە: 1.28%
بێوەژن- بێوەپیاو: 2.8%
ئەو خێزانانەی خاوەنی یەکەی نیشتەجێبوونی خۆیانن: 72.15%
شارنشین: 70.17%
گوندنشین: 29.83%
|