چۆن سەهۆڵبەندان لەسەر زەوی دروست دەبێت؟
بەهامیدیا
توێژینەوەیەکی نوێ چۆنیەتی دروستبوونی چینە سەهۆڵییەکان ئاشکرا دەکات، ئەویش بەهۆی بەیەکدا چوونی دەگمەنی نێوان هۆکارە جیۆلۆجییەکان و گۆڕانی کەش و هەوایە
توێژینەوەیەکی نوێ کارلێکردنی ئاڵۆز ئاشکرا دەکات کە ڕێگە بە زەوی دەدات بە ساردی بمێنێتەوە.
تیمێکی زانایان لە زانکۆی لیدزی بەریتانی لێکۆڵینەوەیەکیان ئەنجامداوە کە لە DW بڵاو کراوەتەوە هۆکاری سەهۆڵبەندان پەیوەندی بە پێشینەو مێژووی زەوییەوە نییە، چونکە مێژووی زەوی بەم جۆرەی ئێستا سەهۆڵی تێدا نەبووە.
دروستبوونی چینی سەهۆڵ لەسەر زەوی لەکاتی ئێستادا ڕووداوێکی دەگمەنە لە مێژووی هەسارەی زەویدا کە بەهۆی باروودۆخی ساردەوە، لە پرۆسەی ئاڵۆزدا پێکەوە درووست دەبن،
دەرکەوتووە کە دۆخی ئێستای زەوی کە بە سەهۆڵ داپۆشراوە، دۆخی سروشتی هەسارەکە نییە بەڵکو دەرئەنجامی ڕێکەوتێکی دەگمەنە لە کاتی ئێستادا.
توێژەران مۆدێلێکی نوێیان بەکارهێناوە، کە لە زانکۆی لیدز پەرەی پێدراوە بۆ ئەوەی ئەم بیرۆکانە پێکەوە تاقیبکەنەوە کارلێکی کۆمەڵێک هۆکاری دەگمەن و وەک کەمی چالاکی گڕکانەکان و دابەشبوونی کیشوەرەکان بە زنجیرە چیا بەرزەکانەوە، کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی بارانبارین و هاندانی کارلێکی کیمیایی کە یارمەتی لابردنی کاربۆن لە بەرگەهەوا دەدات هەروەها کەمبوونەوەی دەردانی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە گڕکانەکانەوە یان کارلێکی کاربۆن لەگەڵ بەردەکاندا.
هەر لە توێژینەوەکەدا هاتووە ڕەنگە ئەم شێوازە کەشوهەوای گەرمە یارمەتیدەر بووبێت لە دوورکەوتنەوە لە بەستنی جیهانی، کە ڕووداوێکی زۆر دەگمەنە ڕێگە بە ژیان دەدات بەردەوام بێت و گەشە بکات.
هاوکات خولی کاربۆن کۆنترۆڵی کەشوهەوای زەوی دەکات، بۆ ماوەیەکی درێژخایەن کاتێک گڕکانەکان دەتەقنەوە دواتر دەچنەوە ناو بەرگەهەوا، ئەمەش هۆکارە لە گەرمبوونی هەسارەی زەوی لەم نێوەندەدا بەردەکان کارلێک دەکەن، لەگەڵ کەشوهەوا بە تێپەڕبوونی کات و کاربۆن لە بەرگەهەواوە هەڵدەمژن و لە توێکڵی زەویدا هەڵیدەگرن ئەم پرۆسانە بەشدارن لە هاوسەنگی گازە گەرمخانەییەکان، ئەمەش ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر پلەی گەرمی سەر ڕووی زەوی دەبێت.
|