دامەزاندن و هەلی کار لە ئەمریکا لە دوای دەستبەکاربوونى ترەمپەوە بەخێرایی زیادیکردوە

2025-03-10    33

بەهامیدیا

بەپێی زانیارییەکانی نووسینگەی ئاماری کار لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، کە لە ماڵپەڕی سی ئێن ئێن بڵاوکراوەتەوە بازاڕی کاری ئەمریکا لە کۆتایی مانگی شوباتدا جارێکی دیکە جووڵەی بەدەستهێناوە و ئابوورییەکەی ١٥١ هەزار هەلی کاری بۆ خەڵک زیادکردووە بەڵام ڕێژەی بێکاری لە مانگی پێشوودا بەڕێژەی ٤.١% بەرزبووەتەوە و ڕێژەی بەشداریکردنی هێزی کاریش دابەزیوە 

خێرایی دامەزراندنی کارمەند لە مانگی شوباتدا زیاتر بووە لە مانگی یەکی ئەمساڵ چونکە ڕووداوەکانی  ئاگرکەوتنەوەو باروودۆخی کەشوهەوا قورسایی لەسەر داتاکانی مانگەکانی سەرەتای 2025 داناوە ئەمەش بۆتە هۆی کەمبوونەوەی ژمارەی دامەزراندن بۆ ١٢٥ هەزار هەلی کار لەبری ئەوەی وابڕیاربوو  ١٤٣ هەزار هەلی کار ڕابگەیندرێت.

شۆن سنایس بەڕێوەبەری پەیمانگای پێشبینی ئابووری لە زانکۆی فلۆریدای ناوەڕاست دەڵێت: “یان ئارامیی پێش ئارامییە، یان ئارامیی پێش زریانە”.

لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ئەمەریکا گۆڕانکاریی بەرچاوی لە سیاسەتی نوێی  ئیدارەی ترەمپ بەخۆیەوە بینیووە کە چەند بڕیارێکی دەرکردووە لەوانە کەمکردنەوەی بودجە، هەڵاوسانی سیاسەتی گومرگی و نەهێشتنی هاتنی کۆچبەران بۆ ئەو وڵاتە کەهەریەکێک لەم بڕیارانە کاریگەری لەسەر ئابووری ڕەها هەیە و کاریگەری لەسەر متمانەی بەکاربەر وبازاڕ درووست کردووە 

هەروەها کریس ڕوپکی بەڕێوەبەری ئابووری لە کۆمپانیای FwdBonds ڕۆژی هەینی لە شرۆڤەیەکدا وتی: "ئابووری لە سەردەمی سەرۆکی نوێدا بە هێواشی دەستپێدەکات" 

کەرتی چاودێری تەندروستی لە پێشەنگدایە بەڵام لە ژێر هەڕەشەدایە 

 کەرتی چاودێری تەندروستی کە گەورەترین بزوێنەری گەشەی هەلی کار بووە لە ئەمەریکا لە ساڵانی ڕابردوودا، بەردەوام بوو لە دەستکەوتی بەهێز و لە مانگی ڕابردوودا ٥٢ هەزار هەلی کار زیادی کردووە، بەڵام ئەم کەرتە کە زۆر پشت بە بودجە و یارمەتییە فیدراڵیەکان دەبەستێت، ڕووبەڕووی هەڕەشەی زۆر دەبێتەوە، چونکە ترەمپ هەوڵدەدات خەرجییە فیدراڵییەکان کەم بکاتەوە بۆ دابینکردنی بودجەی درێژکراوەی کەمکردنەوەی باج کە لە ساڵی ٢٠١٧دا پەسەندی کرد.

هەوار حەمە