بە نووسراوی فەرمی داوا لە سەرجەم خاوەن موڵکەکان دەکرێت کرێی مانگی رەمەزان لە کرێنشینان وەرنەگرن

2025-03-10    36

بەهامیدیا

کۆمەڵەی داکۆکیکردن لە مافی کرێنشینان لە رێگای نووسراوێکی رەسمییەوە داوا لە خاوەن موڵکەکان دەکات، لەژێر رۆشنایی ئایەتێکی سورەتی 'البقرة'ی قورئان و رەچاوکردنی بارودۆخی هاوڵاتیان و مانگی رەمەزان، لە کرێی مانگی رەمەزانی کرێنشینان خۆش ببن.

کۆمەڵەی داکۆکیکردن لە مافی کرێنشینان لە رێگای نووسراوێکی رەسمییەوە کە ئاڕاستەی وەزارەتی ئەوقاف و یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستان و وتارخوێنەکانی کردووە، داوا دەکات هاوکاریان بن لە هەڵمەتی لێخۆشبوون لە کرێی یەک مانگی کرێنشینان.

لە نووسراوەکەدا هاتووە، "لە سۆنگەی ئایەتی پیرۆزی 'مَّثَلُ ٱلَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمۡوَٰلَهُمۡ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ كَمَثَلِ حَبَّةٍ أَنۢبَتَتۡ سَبۡعَ سَنَابِلَ فِي كُلِّ سُنۢبُلَةٖ مِّاْئَةُ حَبَّةٖۗ وَٱللَّهُ يُضَٰعِفُ لِمَن يَشَآءُۚ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٌ' لە سورەتی 'البقرة'، هەروەها بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی نائاسایی سەرجەم چین و توێژەکان، بەتایبەتی چینی کرێنشینان و لەبەر سێبەری پیرۆزیی مانگی رەمەزانی پڕ بەرەکەت، کە مانگی خێر و بەخشین و لێخۆشبوونە"، داوا لە وەزارەتی ئەوقاف و یەکێتی زانایانی ئایینی و وتار خوێنەکان دەکات هاوکاریان بن.

کۆمەڵەی داکۆکیکردن لە مافی کرێنیشینان ئەوەشی خستووەتە روو، ئەو هەڵمەتەیان راگەیاندووە، بە ئومێدی ئەوەی کرێنشینان لێی سودمەند بن.