عێراق بۆ غاز بەدیلی ئێران دەدۆزرێتەوە

2025-03-11    56

بەهامیدیا

سەرۆکی کۆمپانیای غازی باشوری عێراق، ڕایگەیاند، عێراق هەنگاو بەرەو قەتەرو شانشینی عومان دەنێت بەمەبەستی دۆزینەوەی جێگرەوەی غازی ئێرانی.

حەمزە عەبدولباقی سەرۆکی کۆمپانیای غازی باشوری عێراق بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندوە، وەک هەنگاوی سەرەتایی بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی پچڕانی غازی ئێرانی، حکومەتی عێراق وێستگەیەکی غازی سروشتی بەکرێدەگرێت، هەروەها وەزارەتی نەوت ڕاسپێردراوە کە جێگرەوەی گونجاو بۆ نەمانی غازی ئێرانی بدۆزێتەوە.

ئێران ڕۆژانە نزیکەی 50 ملیۆن مەتر سێجای غازی دەفرۆشتە عێراق، بەڵام، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆتایی بەو لێخۆشبوونە هێنا کە ڕێگەی بەحکومەتی عێراق دەدا، غازی ئێرانی بکڕێت بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا