گۆڕانکارییەکانی ئابووری ئەڵمانیا دوای دەسەڵاتی فریدریش مێرز
بەهامیدیا
.سەرکردایەتی نوێی ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتی فریدریش مێرز ڕاوێژکاری چاوەڕوانکراوی ئەڵمانیا بەدوای چارەسەرێکی بنەڕەتیدا دەگەڕێت بۆ دەسەڵات و سەرپەرشتیکردنی سیاسەتی نوێی ئابووری لەو وڵاتە
لە ماڵپەڕی سی ئێن ئێن بڵاوکراوەتەوە ئەڵمانیا چەندین یاسای لە شێوازی بیرۆکراسی یاخوود ڕاستەوخۆ دەسەڵاتی ئابووری لە کارنامەی کارکردن دوای هەڵبژاردنەکان دیاریکردووە لەنێویاندا یاسایەک کە ئەمساڵ دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە کە پێشبینی دەکرێت 944 ملیۆن یۆرۆ پاشەکەوت بکات لەڕێگەی بە دیجیتاڵکردنی ئاگادارنامەکانی باج و کەمکردنەوەی کاتی کۆمپانیاکان بۆ هێشتنەوەی پسووڵە لە 10 ساڵەوە بۆ 8 ساڵ
بەرنامەی کاری یەکێتی کریستیان دیموکراتەکان ناسراو بە CDU یاسای ساڵانەی پێشنیار کردووە بۆ کەمکردنەوەی مەرجەکانی ڕاپۆرتە ئابوورییەکان کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکان لە پابەندبوونیان بە دامەزراندنی کەسانی پشکنەر و گۆڕانکاری لە دابینکاری کارکردن و گرەنتی کردن،جگەلەوەی داوا لە کۆمپانیاکان کراوە ڕاپۆرت بدەن لەسەر چۆنیەتی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و مەترسییە ژینگەییەکان
ئەمەش له کاتێکدایە کە پلان و سیاسەتی ئابووری نوێی ئەڵمانیا جێگای مشتوومڕ و ڕەخنەی پارتە سیاسییەکانی دیکەی ئەو وڵاتەیەو پێیان وایە مەرج و ڕێنمایی و گۆڕانکارییە ئابوورییەکان کاریگەری لەسەر ژێرخانی ئابووری دەبێت و ڕاوێژکاری داهاتووی ئەڵمانیا داوای بەهێزکردنی قەڵغانی ئەتۆمی ئەوروپا دەکات.
|