بە بڕیاری دادوەر شێروان شێروانى ئازاد ناکرێت

2025-03-16    30

بەهامیدیا

بە بڕیارى دادوەر شێروان شێروانى ئازادناکرێت و بڕیارى ئازادکردنى بەمەرج نایگرێتەوە و برایەکیشى هۆکارەکەى ڕووندەکاتەوە.

بارزان شێروانى، براى شێروان شێروانى چالاکوانى زیندانیکراوى بادینان بە بەهامیدیای رایگەیاند، رۆژى چوارشەممە نووسراوەکانى شێروان شێروانى خرایە بەردەم دادوەر کە تیایدا توێژەرانى زیندانى هەڵسوکەوتى ناوبراویان "بە گونجاو ناوبردبوو و شتى باشیان لەسەر نووسیبوو". 

ئاماژەى بەوەشکردن دادوەر ئەو رۆژە رایگەیاند کە هەفتەى داهاتوو بڕیار لەبارەى دۆسیەکەوە دەدات، چونکە رۆژى پێنجشەممە مۆڵەتە، بەڵام ئەمڕۆ بۆیان ڕوونبووەتەوە کە رۆژى پێنجشەممە بڕیارى لەسەر دۆسیەکە داوە بەوەى ئازاد ناکرێت، چونکە گوایە هەڵسوکەوتى لە زیندان باش نەبووە، ئەوەش نیشانەى ئەوەیە کە دەستکارى نووسراوەکان کراوە.

بارزان شێروان ڕوونیشیکردەوە، بەوەش بڕیارى ئازادکردنى بەمەرج شێروان شێروانى ناگرێتەوە و بەهۆیەوە تا 9ى ئەیلولى داهاتوو لە زیندان دەمێنێتەوە.