ئاماری هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە هەرێم ڕاگەیەندرا

2025-03-18    273

بەهامیدیا

ئەنجومەنی دادوەریی هەرێم ئاماری ساڵی 2024ی تایبەت بە هاوسەرگیریی و جیابوونەوە بڵاوكردەوە.

ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، تەنها لە ساڵی 2024دا، دوو هەزار و 264 دۆسیەی لێكۆڵینەوە لە توندوتیژیی دژی خێزان لە هەولێر.

هەروەها سێ هەزار و 280 دۆسیە لە سلێمانی، هەزار و حەوت دۆسیە لە كەركوك و گەرمیان سێ هەزار و 787 دۆسیە لە دهۆك یەكلا كراونەتەوە و كۆی گشتیی ئەو دۆسیەیانەش 10 هەزار و 338 دۆسیە بوون.

باسی لەوەشكرد، لە ساڵی 2024دا، 51 هەزار و 18 مامەڵەی مارەبڕین لە هەرێمی كوردستان ئەنجامدراون بەشێوەیەك 17 هەزار و 591 مامەڵەیان لە هەولێر، 18 هەزار و 522یان لە سلێمانی، دوو هەزار و 706 مامەڵە لە كەركوك و گەرمیان  و 12 هەزار و 199 مامەڵەیان لە دهۆك بوون. 

ئەنجومەنی دادوەریی هەرێم ئەوەش ڕوونیکردەوە، لە هەولێر سێ هەزار و 878 حاڵەتی جیابوونەوە لە هەولێر، پێنج هەزار و 745 حاڵەت لە سلێمانی.

هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە، دوو هەزار و 33 حاڵەت لە دهۆك و 728 حاڵەتیش لە كەركوك و گەرمیان تۆماركراون.