٧٣ هەزار ئۆتۆمبێل لە عێراق بە غاز کاردەکەن
بەهامیدیا
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای گشتی پڕكردنه‌وه و خزمه‌تگوزاری غاز رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی به سوته‌مه‌نی غاز كارده‌كه‌ن روی له‌زیادبوون كردوه، به‌جۆرێك گه‌یشتوه‌ته ٧٣ هه‌زار ئۆتۆمبێل له عێراقدا.
ئه‌نمار عه‌لی حسێن، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی پڕکردنەوە و خزمەتگوزاری گاز له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاندووه، ژماره‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه سوته‌مه‌نی غاز به‌كارده‌هێنن له‌ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی حكومه‌تی ئێستادا بۆ دوو هێنده زیادیان كردووه.
ده‌شڵێت، پرۆژه‌ی زیادكردنی سیسته‌می غاز بۆ ئۆتۆمبێله‌كان شاهیدی گرنگیدانێكی زۆری هاوڵاتیانه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی سوده ئه‌رێنییه‌كانی ژینگه‌یی و ئابووری و پله‌یه‌كی به‌رزی سه‌لامه‌تی.
ئەنمار عەلی باسی لەوەشکرد، ژماره‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی به سوته‌مه‌نی غازی شل كارده‌كه‌ن گه‌یشتووه‌ته زیاتر له ٧٣ هه‌زار ئۆتۆمبێل له عێراق، دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یان له كاتی ده‌ستبه‌كاربوونی حكومه‌تی ئێستا له ٣٢ هه‌زار ئۆتۆمبێل زیاتر نه‌بوو.
|