وەزیرى نەوتی عێراق: هەرێم رۆژانە 286 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت و دەسەڵاتمان نییە
بەهامیدیا
وەزیرى نەوتی عێراق ئاشکرایدەکات، هیچ دەسەڵاتێکیان بەسەر پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە نییە و رێکخراوی ئۆپیکیان ئاگەدارکردووەتەوە، لەئێستادا هەرێمی کوردستان رۆژانە 286 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت.
حەیان عەبدولغەنی، وەزیرى نەوتی عێراق لە دیمانەیەکی کەناڵی عێراقییەی فەرمییدا رایگەیاند: "بەگوێرەى یاسای بودجە، بڕی 16 دۆلار بۆ بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک نەوتی هەرێمی کوردستان دیارییکراوە و رێکخراوی ئۆپیکیان لەوە ئاگەدارکردووەتەوە، هەرێمی کوردستان لەکاتی ئێستادا رۆژانە 286 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت.
وەزیری نەوتی عێراق راشیگەیاند: وەزارەتەکەی هیچ دەسەڵاتێکی بەسەر پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە نییە.
|