100 هەزار دینارەکەی خانەنشینان خەرجدەکرێتەوە

2025-03-25    233

بەهامیدیا

 سادق عوسمان، وتەبێژی یەكێتیی خانەنشینانی هەرێم بە بەهامیدیا رایگەیاند، پێویستە بۆ زیاتر دوانەکەوتنی مووچەی خانەنشینان، ژمارەی تیمی وردبینی لە بەرێوەبەرایەتیی خانەنشینی زیادبکرێت تاوەکو پڕۆسەکە خێراتر بکرێت، چونکە ئەگەر مامەڵەکان بەم جۆرە بەردەوامبن ئەوا خانەنشینان مووچەی پێنج مانگیان دەفەوتێت.

ئاماژەى بەوەشکرد، ئەو خانەنشینانەی رووبەرووی دواکەوتنی مووچە بوونەتەوە زیاتر لە 25 هەزار کەسن.

ناوبراو روونیکردەوە، لە شاری سلێمانی زیاتر لە 11 هەزار مامەڵەی خانەنشینی هەن و لەو ژمارەیە تەنها  150 کەسیان مامەڵەیان بۆ ئەنجامدراوە، ئەو کەسانەشی مامەڵەکانیان تەواوبووە، مووچەی مانگی یەک و دوو و سێ وەردەگرن.

سەبارەت بە خەرجکردنەوەى 100 هەزارەکەی خانەنشینان سادق عوسمان وتی: ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی هەرێم داوایان لە حکومەتی عێراق کردووە جارێکی دیکە هەرێـمی کوردستانیش بگرێتەوە و پێشبینی دەکرێت بۆ مانگی چوار بڕە پارەکە بگەڕێتەوە.