داواكاری گشتیی سلێمانی: هه‌ر میدیایه‌ك هه‌واڵی كوشتن بڵاوبكاته‌وه رێكاری یاسایی له دژی ده‌گرینه‌به‌ر
بەهامیدیا
فه‌رمانگه‌ی داواكاریی گشتی له سلێمانی داواده‌كات هه‌واڵی تاوانی كوشتن له كاتێكدا كه دادگا و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و لێكۆڵینه‌وه‌ن، رووماڵ نه‌كرێت و چاوپێكه‌وتنی میدیایی له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری كوژراودا نه‌كرێت.
لیژنه‌ی تۆماركردنی داوای مافی گشتی له فه‌رمانگه‌ی داواكاریی گشتی له سلێمانی، نووسراوێكی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی رۆشنبیریی سلێمانی كردووه و داواده‌كات هه‌واڵی تاوانی كوشتن له كاتێكدا كه دادگا و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و لێكۆڵینه‌وه‌ن، رووماڵ نه‌كرێت و چاوپێكه‌وتنی میدیایی له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری كوژراودا نه‌كرێت.
له نووسراوه‌كه‌دا داوا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی رۆشنبیریی سلێمانی كراوه كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن پابه‌ندبكرێن خۆیان له‌و جۆره هه‌واڵانه دووربگرن و ده‌ڵێت، به پێچه‌وانه‌وه فه‌رمانگه‌كه‌مان رێكاری یاسایی دژ به هه‌ر كه‌ناڵ و میدیایه‌ك ده‌گرێته‌به‌ر.
ئەم نووسراوەى داواکاری گشتیی سلێمانى لە کاتێکدایە لە ماوەى ٢٠ ڕۆژی ڕابردوودا چەندین ڕووداوی نەخوازراوی کووشتن ڕوویانداوە کە میدیا‌و سۆشیالمیدیاکان بەر لە لێکۆڵینەوەکانى دادگا‌و لایەنە ئەمنییەکان ڕووماڵی ورد‌و درشتى ئەو ڕووداوانەیان دەکرد.
|