وەزیری ناوخۆ: تکایە بۆ زۆرکردنی بینەرو فۆڵۆوەر دوای ڕوداوەکانی کوشتن مەکەون
بەهامیدیا
وەزیری ناوخۆی حكومهتى هەرێم داواكارییهك ئاراستهى دهزگاكانى ڕاگهیاندن لهههرێمى كوردستان دهكاتو دهڵێت:"تکایە بۆ زۆرکردنی بینەرو فۆڵۆوەر، دوای ڕوداوەکانی کوشتن مەکەون، بەڵکو بۆ چارەکردنی کێشەکان ڕوماڵی ئەو ڕوداوانە بکەن".
ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكومهتى هەرێم لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ڕاگەیاندن وەکو پێناسەی خۆی دەسەڵاتی چوارەمە، هەروەها لەچوارچێوەی ئەو دەسەڵاتە ڕێز لێگیراوە، حکومەتی هەرێمیش پابەندە بەئازادیی ڕادەبڕینو دەستڕاگەیشتنی ڕۆژنامەنوسان بەزانیارییەکان".
وتیشی:"ئەو یاسایانەی لەپەرلەمانو حکومەتی هەرێم کاری لەسەردەکرێت، ئەو دەرفەتەی بۆ ڕاگەیەندنەکان ڕەخساندوە، هەروەها ڕۆڵی ڕاگەیاندن زۆر گرنگە کە هەم ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی بپارێزێت، هەمیش زانیاری پێویست بگەیەنێتە کۆمەڵگەو ئەو دیاردە ناشرینانەش دەستنیشان بکات، تاوەکو چارەی گونجاویان بۆ بدۆزرێتەوە".
وهزیرى ناوخۆ دهڵێت:"پرسیارەکە ئەوەیە دەبێت بەچ شێوازیک ڕوماڵی ئەو بابەتانە بکرێت، کەسمان دژی ئەوە نەبوین کە ڕاگەیاندن باسی ئەو ڕوداوانەی ڕۆژانی ڕابردوو بکات، بەڵام دیاردە نەشازەکان بخرێتە بەر دیدی هەمولایەک بۆ ئەوەی دوبارە نەبنەوە".
ڕێبهر ئهحمهد زیاتر لهوبارهیهوه وتى:"داوامان لەڕاگەیاندنەکان ئەوەیە، تکایە بۆ زۆرکردنی بینەرو فۆڵۆوەر دوای ڕوداوەکانی کوشتن مەکەون، بەڵکو بۆ چارەکردنی کێشەکان ڕوماڵی ئەو ڕوداوانە بکەن، تکایە ڕۆڵی پۆلیسو داواکاری گشتییو پزیشکی دادوەری مەبینین، یان لەبەرنامەکانتان بەڕاستەوخۆ لەگەڵ تاوانباران قسە مەکەن، چونکە دەبێتە ڕێگە خۆشکەر بۆ ئەوەی تاوانبار پاساو بۆ تاوانەکەی بهێنێتەوە".
|