بەبێ هەرێم داهاتی دەروازە سنورییەکانی عێراق لە ماوەی دوو مانگدا زیاتر لە ٤٠٠ ملیار دینار بووە
بەهامیدیا
سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق رایگەیاند، پڕۆسەی بەستنەوەی ئەلیکترۆنی بۆ سەرجەم دەروازە سنوورییە وشکانی و دەریاییەکان و ئاسمانییەکان تەواوبووە.
سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق رایگەیاند، پڕۆسەی بەستنەوەی ئەلیکترۆنی بۆ سەرجەم دەروازە سنوورییە وشکانی و دەریاییەکان و ئاسمانییەکان تەواوبووە و لە ماوەی دوو مانگدا زیاتر لە ٤٠٠ ملیار دینار داهاتیان هەبووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆسەی بەستنەوەی سەرجەم دەروازە سنوورییە وشکانی و دەریاییەکان و ئاسمانییەکانی بە ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی ناوەندی یەکگرتوو تەواوبووە، کە ئێستا ئۆپەراسیۆنەکانی کۆنترۆڵکردن بە شێوەیەکی راستەوخۆ و بە شێوەیەکی رێکخراو لە رێگەی سیستەمێکی ئۆتۆماتیکی ئەلیکترۆنیەوە بەڕێوەدەبرێن.
باسی لەوەشکرد، بەستەری ئەلیکترۆنی بوارە جیاوازەکانی رێکخستن دەگرێتەوە، لەوانە وردبینیکردن و پشکنینی کاڵاکان، وردبینیکردنی بەرنامەی لێخۆشبوون بۆ هاوردەکردن بۆ وڵات، و چاودێریکردن و وردبینی پسوڵە.
روونیکردەوە، ئامارە سەرەتاییەکانی مانگەکانی کانونی دووەم و شوباتی ئەمساڵ، داهاتی زیاتر لە ٤٠٠ ملیار دینار بووە.
|