یەدەگی دراوی بیانی عێراق لە بەرزترین ئاستی مێژوودایە
بەهامیدیا
راوێژکاری داراییی سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، یەدەگیدراویبیانی عێراق لە بەرزترین ئاستی مێژوودایە. دەشڵێت، عێراق رووبەرووی کێشەى کەمیی نەختینە نابێتەوە.
مەزهەر ساڵح، راوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی جووڵەی پارەی ناوخۆیی بەرز و کاریگەر بووە لە بەرامبەر بەرزبوونەوەی بەهای دەرەکی دینار ئەمەش کاریگەری بەرچاوی هەبووە لە جێگیرکردنی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی.
وتیشی: لەو پارە بیانییەی حکومەتی عێراق لە فرۆشی نەوت دەستی دەکەوێت، بەشێکی دەگۆڕدرێتەوە بە دینار و بەم پێیەش دیناری نەختینەیی مەترسی لەسەر نییە.
ئاماژەى بەوەشکرد، سەبارەت بە کەمبوونەوەینرخینەوتیش وەزارەتی دارایی عێراق ئامادەکاری کردووە، تەنانەت ئەگەر نرخی نەوتیش بۆ ٧٠ دۆلار دابەزێت هێچ گرفتێک بۆ نەختینەی عێراق دروست نابێت.
|