زۆر خواردنەوەی کحول ئاستی ژیری لە بڕیاردان بۆ ھەمیشە دادەبەزێنێت
بەهامیدیا
توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە کە خواردنەوەی زۆری کحول دەتوانێت ببێتە هۆی دابەزینی ئاستی ژیری درێژخایەن بەهۆی تێکدانی ئەو بەشانەی مێشک کە بەرپرسن لە بڕیاردان.
لە توێژینەوەیەکدا کە لە ڕۆژنامەی Science Advances بڵاوکراوەتەوە، زاناکان مشکیان بەرکەوتەی ڕێژەیەکی بەرزی کحول بۆ ماوەی مانگێک کرد.
دوای ماوەی تەرککردن کە نزیکەی سێ مانگ بوو، ئەم مشکانە لە ئەرکە ئاڵۆزەکانی بڕیارداندا بە بەراورد لەگەڵ گروپێکدا کە کحولیان پێنەدرابوو بە شێوەیەکی بەرچاو خراپتر بوون.
گۆڕانکارییەکان پەیوەندییان بە لاوازبوونی چالاکیی دەمارییەوە هەبوو لە بەشێکی ھەستیاری مێشک، کە زۆر گرنگە بۆ هەڵسەنگاندنی هەڵبژاردنەکان. ئەوەی جێگای سەرنجە، ئەم کاریگەرییانە لە مشکی نێردا بینران بەڵام لە مێینەکاندا نەبینران، ئەمەش جیاوازییەکی ئەگەری لەسەر بنەمای ڕەگەز لە کاریگەرییەکانی کحول لەسەر مێشک پیشان دەدات.
ئەم دۆزینەوانە تێڕوانینێکی نوێ دەدەن سەبارەت بەوەی کە چۆن گۆڕانکارییەکانی مێشک بەهۆی کحولەوە ڕەنگە بنەمای بڕیاردان بە شێوەیەکی درێژخایەن خراپ بکەن .
سەرچاوە: neuroscience news
|