بەهامیدیا
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت: هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە کە باس لە ڕێگریکردنی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی دەکەن لە کردنەوەی سەنتەری ئۆتیزمی حکومی لە قەزای کەلار.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەى بەوە کردوە، بیناو سەرجەم پێداویستییەکانی سەنتەری ئۆتیزمی حکومییان لە قەزای کەلار ئامادەکردوە و وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی چەندجارێک داوای لە ئەنجومەنی وەزیران کردوە بۆ دامەزراندنی فەرمانبەرو ستافی تایبەت .
هەروەها دەشڵێت: لە ئێستادا لە هەوڵداین بۆ ئەوەی لە داهاتویەکی نزیکدا سەنتەری ئۆتیزمی حکومی بکەینەوە، لە چوارچێوەی یاساو ڕێنماییەکان، هەروەک چۆن لە قەزای کفری یەکەم سەنتەری ئۆتیزمی حکومی بە هەوڵی وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان کرایەوەو ئێستا بەباشترین شێوە خزمەتی منداڵانی ئۆتیزم دەکات.
ماوەى چەند ڕۆژێکە لە میدیاکان دەنگۆی ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە ئیدارەى گەرمیان و وەزارەتى کاروباری کۆمەڵایەتى ڕێگری دەکەن لە کردنەوەى سەنتەری ئۆتیزم لە قەزای کەلار کە ناوەندی ئیدارەى گەرمیانە، ئەوەش نیگەرانى زۆری هاوڵاتییان و بەتایبەت کەسوکاری تووشبوانى ئۆتیزم لێکەوتەوە.