ھەستیاری بەهار، شارەزایان دەڵێن زوو دەست بە دەرمانەکان بکە بۆ باشترین ئەنجام

2025-04-05    97

بەهامیدیا

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی ھەستیاری بەهار، پزیشکان پێشنیاری ئەوە دەکەن ئەو کەسانەی بە دڵنیایی ھەموو ساڵێک تووشی ئەم ھەستیاریە دەبن دەستبکەن بە بەکارھێنانی دەرمانەکان 1-2 هەفتە پێش دەستپێکردنی نیشانەکان بە شێوەیەکی گشتی بۆ ئەوەی زۆرترین کاریگەری هەبێت. 

ھەستیاری بەھار بەھۆی زۆربوونی ھەڵاڵە و گەردیلە سروشتیەکانیتر لە ھەوادا لە وەرزی بەھاردا دەبێتە هۆی پژمین، خورانی چاو و ئاوی لوت. توێژینەوەکان دەریدەخەن کە بەکارهێنانی زوویی دژە ھەستیاری یان سپرای لووت دەتوانێت توندی نیشانەکان تا 40% کەم بکاتەوە بە بەراورد بە چاوەڕوانی تا هەستیارییەکان دەستپێدەکەن.  

بۆ ئەوانەی حەساسیەتێکی توندیان هەیە، پزیشکانی هەستیاری پێشنیاری بەکارھێنانی چەند چارەسەرێک دەکەن، وەک دژە هیستامینەکانی ڕۆژانە لەگەڵ سپرای لووتی ستیرۆید، بۆ ڕێگریکردن لە نیشانەکان لە چەندین قۆناغدا.
 دواخستنی چارەسەرکردن دەبێتە هۆی خراپترکردنی هەوکردن، ئەمەش وادەکات کۆنتڕۆڵکردنی نیشانەکان قورستر بێت.  

ئەگەر نیشانەکان لە زیاتر لە ٦ هەفتە بەردەوام بوون، سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکە لەوانەیە پێویستت بە چارەسەری کاریگەرتر بێت.

سەرچاوە: Health