7 هۆکاری پشتگیریکراوی زانستی بۆ خواردنەوەی ڕۆژانەی سرکەی سێو
بەهامیدیا
1. کۆنتڕۆڵکردنی شەکری خوێن: توێژینەوەکان دەریدەخەن کە سرکەی سێو بەرزبوونەوەی گلوکۆزی دوای ژەمەکان بە ڕێژەی 19-34% کەم دەکاتەوە، کە سوودی هەیە بۆ تووشبووانی شەکرە.
2. یارمەتیدەر بۆ هەرسکردن: سرکەی سێو دەتوانێت بەرهەمهێنانی ترشی گەدە بەرز بکاتەوە، یارمەتی هەندێک کەس دەدات لە ئاوسانی سک (بەڵام لەوانەیە دڵەکزێ خراپتر بکات).
3. کۆنترۆڵکردنی کێش: ئارەزووی خواردن کەم دەکاتەوە.
4. تایبەتمەندی دژە بەکتریا: سرکەی سێو چالاکانە بەرەنگاری ھەوکردنەکانی جەستە، بەتایبەت ڕیخۆڵە دەبێتەوە.
5. پشتیوانی کۆلیسترۆڵ: هەندێک لێکۆڵینەوە سرکەی سێو بە کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵی LDL (“خراپ”) دەبەستنەوە.
6. تەندروستی پێست: سرکەی سێوی ڕوونکراوە لەوانەیە یارمەتی هاوسەنگی pH ی پێست بدات، بەڵام بەکارهێنانی نادروست دەبێتە هۆی سووتان یان خوران لە 15%ی بەکارهێنەران.
7. چارەسەرکردنی ئازاری قوڕگ: چارەسەرێکی سروشتییە، بەڵام بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە لەگەڵ ئاو ڕوونیبکەیتەوە تا نەبێتە ھۆی ئازار و سووتان.
سەرچاوە: Health
|