گەڵامێو و سوودە سەرسوڕھێنەرەکانی
بەهامیدیا
وەرزی یاپراخی گەڵامێوە، خواردنی گەڵامێو چەند سوودێکی تەندروستی پێشکەش دەکات، ئەمەش وای لێدەکات ببێتە زیادکردنێکی پڕ لە بەھای خۆراکی بۆ ژەمەکان، لەوانە:
یەکەم: دەوڵەمەندن بە ڤیتامین A و K کە پاڵپشتی بینین و کارکردنی بەرگری لەش و تەندروستی ئێسک دەکەن.
دووەم: بڕێکی باش لە ڕیشاڵەکان دابین دەکەن، یارمەتی هەرسکردن دەدەن و تەندروستی ڕیخۆڵەکان بەرەوپێش دەبەن.
سێیەم: گەڵامێو دژە ئۆکسانی وەک فلاڤۆنۆید و پۆلیفینۆل لەخۆدەگرن، کە یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی هەوکردن و فشاری ئۆکسجین دەدەن ئەمەش لە شێرپەنجە دەتپارێزێت.
چوارەم: ڕێژەی کالۆرییان کەمە، وایکردووە ببنە بژاردەیەکی زۆر باش بۆ کۆنترۆڵکردنی کێش.
پێنجەم: ڕێژەی ئاسنیان پاڵپشتی سووڕی خوێنی تەندروست دەکات و ڕێگری لە کەمخوێنی دەکات.
شەشەم: گەڵامێو کالیسیۆم و مەگنیسیۆمی تێدایە کە بەشدارن لە بەهێزبوونی ئێسک و کارکردنی ماسولکەکان.
حەوتەم: ڕەنگە یارمەتیدەر بن لە ڕێکخستنی ئاستی شەکر لە خوێندا بەهۆی ڕێژەی ڕیشاڵ و دژە ئۆکسێنەریان.
هەشتەم: لەوانەیە تەندروستی دڵ باشتر بکەن بە کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی خراپ.
سەرچاوە: live strong
|