هەڵەبجە لە ئیمپراتۆرییەتى ساسانییەوە تا بە پارێزگابوونى

2025-04-14    169

بەهامیدیا

دوای هەزاران ساڵ لە درووستبوونی و دواتر وێرانکردن و کیمیابارانکردنى هەڵەبجە وەک ١٩یەمین پارێزگای عێراق لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە پەسند کرا.

ئەگەرچی لەسەر مێژووەکەى بۆچوون و زانیاری جۆراو جۆر هەیە، بەڵام هەموو سەرچاوەکان لەسەر ئەوە کۆکن کە مێژووی هەڵەبجە بەر لە ساڵی 641 پێش زایین ئاوەدان بووە و ساسانییەکان حکومڕانیان کردوە، چونکە هەر لەو کاتەدا بووە کە سوپاس ئیسلامی هێرشی کردووەتە سەر شارەکە و لەدەست ئیمپراتۆرییەتى ساسانى دەرهێناوە.

دوای چەند سەدەیەک و لە نێوان ساڵانی ٩٥٩-١٠١٥ی زایینی، میرنشینی حەسناویە حوکمڕانی شارۆچکەکەی کردووە و دواتر حوکمڕانی میرنشینی عەنازی لە نێوان ساڵانی ١٠١٦-١١١٧ی زایینیدا بووە، ئەوەش لەسەردەمی عەباسییەکاندا بووە.
 لە ساڵی ١٨٨٩ لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا بووە قەزا و عوسمان پاشا جاف بووە سەرۆکی شارەوانی کە هاوکات بوو لەگەڵ ڕاگەیاندنی قەزای نەجەف.

 یەکەم قوتابخانە لە ساڵی ١٩١٩ دروستکراوە، بەپێی ئامارەکانی بەریتانیا ژمارەی دانیشتوانی شارۆچکەکە لە ساڵی ١٩٢٠دا ٦٥٠٩ کەس بووە و پێنجوێن و خورماڵ و وارماوا و دەربەندیخانی بەڕێوەبردووە. 
هەڵەبجە شوێنی چەندین شاعیری گەورەی کورد لەوان ئەحمەد موختار جاف، مەولەوی، عەبدوڵڵا گۆران، تاهیر باگ جاف، قانیە و…هتد بووە.
یەکەم ئۆتۆمبێل لە ساڵی ١٩٢٤ لە شارۆچکەکەدا دەرکەوت و دواتر لە هەمان ساڵدا تەلەگرافی دانرا.
یەکەم نەخۆشخانە لە ساڵی ١٩٢٩ دروستکرا و دواتر دابینکردنی ئاو لە هەمان ساڵدا.
بینای سارا لە ساڵی ١٩٣٠ دروستکراوە، لە هەمان ساڵدا بەنزینخانە کرایەوە.
لە ساڵی ١٩٣١ بۆ یەکەمجار هەردوو خانووی میوان و وەستانی ئۆتۆمبێل دروستکران.
لە ساڵی ١٩٣٣ یەکەم قوتابخانەی کچان کرایەوە.
لە ساڵی ١٩٣٦ یەکەم مۆلیدەی هێنرایە بواری بەکارهێنانەوە.
لە ساڵی ١٩٣٩ یەکەم شانۆگەری لەلایەن ئەکتەرە دیارەکان ئەحمەد جوتیار و ساڵح مەلا ئەحمەد نمایشکرا و لە دەرهێنانی فەلەستینییەک.
لە ساڵانی ١٩٣٠دا شارۆچکەکە سێ گەڕەکی هەبوو کە بریتی بوون لە پاشا، پیر محەمەد و سارا کە بە گشتی لە نزیکەی ٥٠٠ خانوو پێکهاتبوون.
لە ساڵی ١٩٤٥ یەکەم قوتابخانەی ناوەندی دروستکرا. پارکی گشتی لە هەمان ساڵدا کرایەوە.
لە ساڵی ١٩٥٢ خەڵکی هەڵەبجە ڕاپەڕینێکیان لە دژی دەسەڵاتی پاشایەتی بە سەرکردایەتی کەسایەتی بەناوبانگ ئەحمەد حاجی ڕەحیم وروژاند.
لە ساڵی ١٩٥٤ بینایەک کە لە هەندێک نهۆم پێکهاتبوو، بۆ یەکەمجار بۆ پشکنینی تووتن دروستکرا.

لە ساڵی ١٩٥٦ شانۆنامەکانی: بازرگانەکەی ڤێنیز و چیرۆکی خۆشەویستی کلاسیکی کوردی مام و زین لە لایەن ئە.ئە.شوانم و ئەحمەد حەمەڕەشید ئەفەندی نمایش و دەرهێنانی بۆ کراوە. هەر لەو ساڵەدا بەشەناوخۆیی بۆ قوتابیان لەدەرەوەی هەڵەبجە دروستکرا.
لە ساڵی 1958 هەڵەبجە سێ تیمی شانۆی هەبوو: شینروێ، گەنجان و لاوانی دیموکرات. ئەمە سەرەڕای ئەو هەموو هاندانەی کە بە شیعر و مۆسیقا درا.

لە ساڵانی ١٩٥٠ کارگەیەک بۆ خواردنەوە گازییەکان دامەزرا. بەرهەمەکانی بۆ سلێمانی و شارەکانی دیکە ناردووە.
خەڵکی هەڵەبجە و کەسایەتییە دیارەکانی لە ڕاپەڕینەکانی ئەیلولدا ڕۆڵیان هەبوو.
لە ١١ی ئەیلولی ١٩٧٠ بانکی ڕافیدەین کرایەوە.
رژێمی عێراق لە 26ی نیسانی 1974 بۆردومانی شارۆچکەکەی کرد و لە ئەنجامدا 100 قوربانی لێکەوتەوە جگە لە وێرانکردنی خانوو و بەم شێوەیە، هەندێک کەس بێ ماڵ و حاڵ بوون.
خەڵک لە ڕاپەڕینەکانی دواتردا ڕۆڵێکی گرنگیان هەبوو یەکێک لە شەهیدان و کەسایەتییە بەرچاوەکان شەهید فاتیحە.

لە ١٣ی ئایاری ١٩٨٧ خەڵکی هەڵەبجە ڕاپەڕینێکیان دژی ڕژێمی بەعس ئەنجامدا، لە بەرامبەردا ڕژێم بۆ سەرکوتکردنی ڕاپەڕین شارۆچکەکەی بۆردومان کرد کە بووە هۆی شەهیدبوونى ٥٠ کەسی بێتاوان و گرتن و ناشتنی ٧٢ کەس بە زیندوویی جگە لە خاپوورکردنی گەڕەکی کانی ئەشقان بە کەڵک وەرگرتن لە بۆمبی تی ئێن تی.

لە ١٦ی ئازاری ١٩٨٨ دوای ڕاپەڕین و ئازادی هەڵەبجە لە دەست ڕژێمی بەعس، فڕۆکە عێراقییەکان بە غاز و چەکی کیمیایی هەڵەبجەیان بۆردومانکرد. لانیکەم پێنج هەزار کەسی بێتاوان لە ئەنجامی دەستبەجێی هێرشە کیمیاییەکان گیانیان لەدەستدا.
هەنگاوە یاساییەكانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە

مێژووی هەوڵەكان بۆ بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بۆ زیاتر لە 25 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، لە ماوەیەدا 24 بڕیار و نوسراو دەركراون.
بە بڕیاری پەرلەمانی كوردستان ژمارە 11 لە 22-9-1999 قەزای هەڵەبجە گۆڕدرا بە پارێزگا.

ئەنجومەنی وەزیران لە هەرێمی كوردستان، لە 7-8-2013 بە پشتبەستن بە مادەی 141ی دەستووری عێراق و بڕیاری پەرلەمانی كوردستان داواكارییەكی بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵی بەرزكردەوە بەمەبەستی ناساندنی هەڵەبجە وەك پارێزگا. 

نوسینگەی سەرۆكی حكومەتی عێراق لە 2ی ئەیلولی 2013، داوای لە ئەنجومەنی وەزیران لە هەرێمی كوردستان كرد، پڕۆژە یاسایەك بۆ دروستكردنی پارێزگاری هەڵەبجە ئامادە بكات.

ئەنجومەنی وەزیران لە هەرێم، لە بەرواری 24-12-2013 و بە ئاماژەدان بە نوسراوی دیوانی سەرۆكایەتی حكومەتی فیدراڵی، ڕەشنووسی یاسایەكی لەو بارەیەوە رەوانەكرد.

ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵی، لە دانیشتنی ئاسایی 54ی خۆیدا، بە بڕیاری ژمارە 568 لە ساڵی 2013، دوای وەرگرتنی سنوورە ئیدارییەكانی پارێزگاكە، یاسای پارێزگای هەڵەبجەی لە كۆماری عێراق پەسەند كرد.

ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، لە 31-12-2013 بڕیاری ژمارە 568ی ئەنجومەنی وەزیرانی ئاراستەی وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری پەرلەمان و وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری پارێزگاكان كرد.

نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان/ بەغدا، لە نوسراوێكدا بە ژمارە 155 لە 8-1-2014، بە ئاماژەدان بە نوسراوی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، زانیاری و نەخشەی كارگێڕی پارێزگاری هەڵەبجەی بۆ لایەنی پەیوەندیدار بەرزكردەوە.

سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 23-2-2014 بە ئاماژەدان بە بڕیاری ژمارە 568ی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، بە پشتبەستن بە دەقە دەستوورییەكان، دەسەڵاتی هێنانەكایەی پارێزگاری هەڵەبجە لە چوارچێوەی كۆماری عێراق و لە چوارچێوەی سنوورەكانی هەرێمی كوردستان، یەكێكە لە دەسەڵاتە تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان.

ئەنجوومەنی وەزیران لە هەرێم، لە 13-3-2014، بە پشتبەستن بە دەستووری عێراق، مادەكانی 141 و 115، بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵی ژمارە 568 و بڕیاری پەرلەمانی كوردستان بڕیاریدا لەسەر ناساندنی هەڵەبجە وەك پارێزگا و بڕیارەكەی بۆ سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بەرزكردەوە.

سەرۆكایەتی هەرێم لە 16-3-2014 بە ئاماژەدان بە یاسای ژمارە 1 لە ساڵی 2005 و بڕیاری یاسایی ژمارە 11 ی پەرلەمانی كوردستان بڕیاری هەرێمی بۆ هێنانەكایەی پارێزگای هەڵەبجە دەركرد.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاری هەرێمی بۆ سەرجەم وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان گشتاند بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر.

پەرلەمانی كوردستان، لە دانیشتنی دووەمی خۆیدا لە 5-2-2015 لە هۆڵی یادی شەهیدانی هەڵەبجە، بە ئامادەبوون و ڕەزامەندی سەرجەم ئەندامان، بڕیاریدا یاسای ژمارە 1ی ساڵی 2015ی تایبەت بە ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە پەسەند بكات.

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە 15-2-2015 یاسای ژمارە 1ی ساڵی 2015ی پەسەند كرد و لە ڕۆژنامەی (وەقائیعی كوردستان) بڵاوكرایەوە.
لە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵانی دارایی 2015 و 2016 و 2017 و بودجەی تایبەت بۆ پارێزگاری هەڵەبجە تەرخانكرا.

بڕیاری كردنەوە و دروستكردنی لق و بەش و بەڕێوەبەرایەتییە فیدراڵییەكان لەهەڵبەجە درا بەم شێوەیەی خوارەوە:
• بەشی پۆلیسی گومرگی پارێزگای هەڵەبجە 
•بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت لە پارێزگای هەڵەبجە 
• بەرێوەبەرایەتی باری شارستانی لە پارێزگای هەڵەبجە 
• بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە لە پارێزگای هەڵەبجە 
• بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی هەڵەبجە 
• بەرێوەبەرایەتی نوسینگەی كارتی زانیاری 
• بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە 
• بەڕێوەبەرایەتی بەشەخۆراك لە پارێزگای هەڵەبجە 
• لقی كۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی لە پارێزگای هەڵەبجە 
وەرگرتنی ڕەزامەندی بۆ تابلۆی ئۆتۆمبێل بەناوی هەڵەبجە - عێراق
وەرگرتنی كۆد بۆ بەڕێوبەرایەتیەكانی پارێزگای هەڵەبجە

لیژنەی یاسایی لە بەرواری 11/11/2020 نوسراوێكی بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران رەوانەكرد بەمەبەستی پابەندكردنی ئەنجومەنی وەزیران بە تەواوكردنی ڕێكارەكانی ناساندنی هەڵەبجە بە پارێزگا.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕۆژی 16/3/2021 حكومەتی راسپارد ڕێكارەكانی ناساندنی هەڵەبجە بە پارێزگا تەواو بكات.

رۆژی 9/7/2023، وەزیری پلاندانانی عێراق بە فەرمی نەخشەی وردی پارێزگای هەڵەبجە و سەرجەم قەزا و گوندەكانی هەڵەبجە لەسەر ئاستی كۆماری عێراقی پەسەند كرد.

ڕەشنووسی یاسای (پارێزگای هەڵەبجە لە كۆماری عێراق)، لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵیەوە بە بڕیاری ژمارە 23131 لە دانیشتنی ئاسایی ژمارە 11ی خۆیدا لە 13/3/2023 پەسەندكرا.

خوێندنەوەی یەكەم بۆ ڕەشنووسی یاسای پارێزگای هەڵەبجە لە كۆماری عێراق لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە لە 2-4-2023 كرا.
رۆژی 4-5-2023 خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاساكە ئەنجامدرا.
رۆژى 14ى نیسانى 2025 پڕۆژەیاساكە پەسەندکرا.
بەشێک لەسەرچاوەکان: زانکۆی هەڵەبجە