بەهامیدیا
وەزیری نەوتی عێراق زانیاریی لهبارهى چونوى وهفدێكى ههرێمهوه بۆ بهغدا ئاشكرادهكات و ڕایدهگهیهنێت، دهمانهوێت ههناردهكردنهوهى نهوتى ههرێم ههرچى زووه دهستپێبكاتهوه.
حەییان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق لە پەراوێزی دیداری سلێمانیدا ڕایگەیاند: هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لەبنەڕتدا بەشێکە لەبودجەی عێراق، زیاتر لەساڵو نیوێکە لەسەر هێڵین بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی میکانیزیمی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لەڕێگهی بۆریی نەوتی (عێراق ـ تورکیا)، چونکە پێویستییەکی زۆر هەیە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتو هەمەچەشنکردنی پشتگیریکردنی سامانی عێراقیو باشترکردنی بۆ هەردوو حکومەت.
وهكو وەزیری نەوتی عێراق وتى: تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لەهەرێم 16 دۆلار دیاریکراوەو ئەوهش نرخی کۆتایی نییە، تەنها وەک سولفە وایە دواتر لەڕێگەی کۆمپانیای ڕاوێژکارییەوە ئەو بڕە هەمواردەکرێتەوە، بەهۆی ئەوەی کێڵگەکان لەتێچوو وەک یەک نین، لایەنێکی ڕاوێژکاری دیارییدەکرێت بۆ ئەوەی وردبینی بۆ بکرێت، تا بزانرێت تیچوی نەوت چەندە دواجار بتوانرێت تێچوی ڕاستەقینەی هەر بەرمیلێک نەوت بخەمڵێنرێت.
وەزیری نەوت عێراق ئاماژەى بەوەشکرد، بڕی بەرهەمهێنانی نەوت لەهەرێم لەپشکی عێراق کەمکراوەتەوەو ئێمە قۆناغێک لەقۆناغەکان ڕۆژانە زیاتر لەسێ ملیۆنو 450 هەزار بەرمیل هەناردە دەکرا، بەڵام ئێستا سێ ملیۆن و 300هەزار بەرمیل کەمکراوەتەوە، بۆیە ئێمە مکوڕین لەسەرئەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکرێتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە دوێنێ مەسرور بارزانى سەرۆکی حکومەتى هەرێم لە پانێڵێکدا لە دیداری سلێمانی ڕایگەیاند، پرسی هەناردەکردنەوەى نەوتی هەرێم ڕێککەوتنى لەسەر کراوە و کێشەکە لای هەرێمەوە نییە، لای بەغدایە، چونکە کۆمپانیا نەوتییەکان داوای گەرەنتی دەکەن.