ئاڵۆزییەکانی نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە (CKD)
بەهامیدیا
نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە دەتوانێت ببێتە هۆی کێشەی تەندروستی گەورە بەهۆی ئەوەی گورچیلە توانای فلتەرکردنی پاشماوە و هاوسەنگکردنی شلەمەنیەکان لەدەست دەدات.
ئاڵۆزییە سەرەکییەکانی ئەم کێشە تەندروستییە جددیە بریتین لە:
- بەرزی پەستانی خوێن: گورچیلە زیانلێکەوتووەکان کێشەیان هەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی پەستانی خوێن، ئەمەش زیانی گورچیلە خراپتر دەکات.
- کەمخوێنی: کەمبوونەوەی ژمارەی خڕۆکە سوورەکانی خوێن بەهۆی کەمبوونەوەی ئێریترۆپۆیتین (هۆرمۆنێکە کە گورچیلە دروستی دەکات گرنگە بۆ بەرھەمھێنانی خوێن).
- نەخۆشی ئێسک: ناهاوسەنگی کالیسیۆم و فسفۆر ئێسک لاواز دەکات.
- نەخۆشی دڵ: زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک بەهۆی کۆبوونەوەی شلە و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.
- ڕاگرتنی شلە: ئاوسانی قاچ، قۆڵ، یان سییەکان بەهۆی خراپی کۆنترۆڵکردنی شلە.
- تێکچوونی دەمارەکان: سڕبوون، ڕەقبوون، یان ئازاری دەمارەکان.
- سیستەمی بەرگری لاواز: مەترسی تووشبوون بە هەوکردن زیاترە.
- ناهاوسەنگی ئەلکترۆلایتەکان: ئاستی مەترسیداری پۆتاسیۆم یان کانزاکانی تر.
- لە قۆناغی کۆتایی لەکارکەوتنی گورچیلە: پێویستی بە شۆردنی خوێن (غەسلی گورچیلە) یان چاندن هەیە بۆ ئەوەی نەخۆشەکە بژی.
سەرچاوە: Healthline
|