کام ڕۆژانەی سوڕی مانگانە زۆرترین ئەگەری دووگیانبوونی تێدایە؟
بەهامیدیا
تێگەیشتن لە سوڕی مانگانەت کلیلی دیاریکردنی ئەو ڕۆژانەیە کە تیایدا چانسی دووگیانبوونت زۆرترینە.
بە شێوەیەکی ئاسایی، سوڕی مانگانە لە نێوان ٢٦ بۆ ٣٢ ڕۆژ دەخایەنێت، دابەزینی هێلکە و ئامادەبوونی بۆ پیتاندن لە دەوروبەری ناوەڕاستی سوڕی مانگانە ڕوودەدات.
بۆ زۆربەی خانمان ئەم ماوەیە لە ڕۆژی ٨ تا ١٩ی خولەکە دەخایەنێت (لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی سوڕی مانگانەوە دەژمێردرێت). بەزۆری هێلکە دابەزین نزیکەی ١٤ ڕۆژ پێش دەستپێکردنی سوڕی مانگانەی داهاتوو ڕوودەدات. لەم ماوەیەدا جەستە هۆرمۆنەکان دەردەدات کە منداڵدان ئامادە دەکات بۆ دووگیانی.
سپێرم دەتوانێت تا پێنج ڕۆژ لە کۆئەندامی زاوزێی مێینەدا بمێنێتەوە، بۆیە جووتبوون لەم ماوەیەدا ئەگەری دووگیانی زیاد دەکات. گرنگە ئاماژە بەوە بکەین کە درێژی سوڕەکان دەتوانێت جیاواز بێت، و هۆکارەکانی وەک فشار، نەخۆشی، یان ناهاوسەنگی هۆرمۆنەکان دەتوانن کاریگەرییان هەبێت لەسەر کاتی ئامادەبوونی ھێلکە.
بەدواداچوون بۆ کاتی ھێلکەدانان لە ڕێگەی هێڵکاری پلەی گەرمی جەستە یان پشکنینی خێرای پێشبینیکەری هێلکە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە دیاریکردنی باشترین ڕۆژەکان بۆ دووگیانبوون.
بە پێچەوانەوە تێگەیشتن لە سووڕەکەت دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە پلاندانانی خێزان و دوورکەوتنەوە لە دووگیانی ئەگەر خوازیار نەبیت.
سەرچاوە:MNT
|