خواردنی یەکێک لەم میوانە ڕۆژانە مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە
بەهامیدیا
شارەزایانی بواری نەخۆشییەکانی دڵ دەڵێن، خواردنی تەنها یەک میوەی تازە لە ڕۆژێکدا دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک بەشێوەیەکی بەرچاو. توێژینەوەیەکی گەورە کە ٥٠٠ هەزار کەسی پێگەیشتوو لە چین بەشداربوون، دەرکەوتووە کە خواردنی میوە ڕۆژانە مەترسی مردن بەهۆی حاڵەتەکانی دڵ و خوێنبەرەکانەوە بە ڕێژەی نزیکەی ٣٣% کەمدەکاتەوە، ئەمەش هاوشێوەی کاریگەری خواردنی ستاتینەکانی دابەزاندنی کۆلیسترۆڵە.
میوەکانی وەک سێو و مۆز و شلیک و مزرەمەنییەکان بە تایبەتی بۆ تەندروستی دڵ بەسوودن. سێو ڕیشاڵ و دژە ئۆکسانی تێدایە کە یارمەتی کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵ و باشترکردنی پەستانی خوێن دەدات. مۆز دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم کە یارمەتی کۆنترۆڵکردنی ئاستی پەستانی خوێن دەدات. شلیک پڕە لە دژە ئۆکسێنەر و ڕیشاڵ، کە پشتگیری لە کارکردنی گشتی دڵ و خوێنبەرەکان دەکەن.
میوە مزرەکان، وەک پرتەقاڵ، فلاڤۆنۆیدیان تێدایە کە دەتوانێت کۆلیسترۆڵی خراپ (LDL) دابەزێنێت. دانانی تێکەڵەیەک لە میوە لە خۆراکی ڕۆژانەتدا دەبێتە هۆی پاراستنی دڵت و باشترکردنی تەندروستی گشتی.
شارەزایان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە ئەنجامدانی ئەم گۆڕانکارییە بچووکە ڕێگەیەکی ئاسان و سروشتییە بۆ پشتگیریکردنی تەندروستی دڵت بەبێ دەرمان.
surrey live:سەرچاوە
|