پێنج نیشانە کە بوونی خاڵی سەر پێست وەک مەترسی دەردەخات

2024-09-11    126

بەهامیدیا:

بەشێکی زۆر لە خەڵکی خاڵ لەسەر پێستی جەستەیان یاخود لەسەر ڕوخساریان ھەیە، کە بەشێکیان لە منداڵییەوە لە کاتی لەدایکبوونەوە دەردەکەوێت بەشێکی دیکەش لە خەڵکی لەگەڵ زیاد بوونی تەمەنیان خاڵەکان لەسەر جەستەیان دەردەکەوێت.

د. سایە سامی پسپۆڕیی نەخۆشییەکانی پێست لەبەرنامەیەکی کوردساتنیوز وتی: لە سەرەتای گوتەکانیدا پێناسە خاڵ دەکات و دەڵێت، بریتیە لە زیادبوونی دەنکۆڵەی میلانین لەسەر پێست کە ئەویش چەند جۆرێکی جیاوازی ھەیە، بەگشتی جۆری یەکەمین خاڵی نیشانەیە کە لە کاتی لە دایکبوونەوە کەسەکە ھەیەتی، جۆری دووەمیشیان لەو کاتەوە مرۆڤ بەرکەوتەی ھەیە لەگەڵ تیشکی خۆردا درووست دەبێت، جۆرێکی دیکەشیان خاڵی تەمەن ناودەبرێت کە لە تەمەنی ٤٠ ساڵییەوە دەردەکەوێت.

د. سایە وتیشی: بە گشتی خاڵەکان سەلامتن، بەڵام پێنج نیشانە پێمان دەڵێن کە ئەم خاڵە مەترسیدارە لە وانەش
١- کاتێک لێواری خاڵ لە ڕێکەوە دەگۆڕێت بۆ ناڕێک
٢- گۆڕینی ڕەنگ، کاتێک دوو ڕەنگ دەبێت بەشێک کاڵەو بەشێکی تۆخە
٣- گۆڕینی قەبارەی خاڵەکە
٤- بەرزی خاڵەکە، کاتێک لە ئاستی ئاسای خۆی خاڵەکە بەرزتر دەبێتەوە.
٥- خورانی خاڵ یاخود خوێن لێھاتن
پزیشکی پسپۆڕ ڕێنمای خەڵکی دەکات لە بوونی ئەم نیشانە دەبێت کەسەکە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات، بە مەبەستی پشکنین و دڵنیابوونەوەی لە جۆری خاڵەکە و نەبوونی مەترسی لەسەر تەندروستی.