ئێستا تێگەیشتم جوانترین وێنەى ژیان خێزانە

2024-12-22
ئێستا تێگەیشتم جوانترین وێنەى ژیان خێزانە دەگێڕنەوە وێنەکێشێک خەونی ئەوەبوو کە جوانترین وێنە بکێشێت لە جیهاندا ڕۆژێک لەسەر رێگایەکی سەرەکی دەوەستێت و هەر کەسێک لەوێوە تێپەڕ دەبێت پرسیاری لێدەکات ڕۆژێک پیاوێکی بەتەمەنی ڕیش سپی دێتە سەر ڕێگاکەی و لێیدەپرسێت: پێناسەی جوانی لای تۆ چییە؟ پیاوە پیرەکە وتی : جوانی واتە متمانە دوای کەمێک خانمێکی شیکی ڕێکپۆش دێت و هەمان پرسیاری لێدەکات. خانمەکە دەڵێت: خۆشەویستی جوانترین شتە لە جیهاندا دوای ماوەیەکی تر سەربازێک کە تازە لە جەنگ گەڕاوەتەوە، دەگاتە بەردەمی و لێی دەپرسێت جوانی لای تۆ چییە؟ سەربازە دەڵێت: جوانترین شت لە جیهاندا، ئاشتییە، لەکوێ ئاشتی هەبێت، ئەوا لەوێ جوانی هەیە. وێنەکێشەکە بە ڕێگاوە بیری لەوە دەکردەوە کە چۆن وێنەیەک بکێشێت متمانە و خۆشەویستی و ئاشتی پێکەوە کۆبکاتەوە وێنە کیشەکە کاتێک دەگاتە ماڵەوە متمانە لە چاوی منداڵەکانیدا دەبینێت خۆشەویستی لە میهرەبانی هاوسەرەکەیدا، هەردووکیشی ڕۆحی پڕ دەکات لە ئاسوودەیی و دڵخۆشی و ئاشتی. لەمەوە بۆی دەرکەوت کە جوانترین شت لە جیهاندا وێنەى خێزانە خێزان ئەو شوێنەیە کە زەردەخەنەی منداڵ و میهرەبانی دایک و توانا و هێزی باوکی تیادا کۆدەبێتەوە لەخێزاندا ئەو دڵانە دەدۆزینەوە کە دەزانن خۆشەویستی چییە.